تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 15:54 Asia/Tehran
  • وەدیهاتنی ناکۆکی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە بایکوتی ڤیزەی ئەمریکا دژی شارومەندانی تورک وتی : تورکیا بەو کردوە کاردانەوەی نیشان داوە .

ناکۆکی لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا بە ڕاگرتنی ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هەر دوولات، چووەتە نێو قۆناغێکی قیراناوییەوە.

ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەسبەسەر کرانی یەکێک لە کارمەندەکانی لە کۆنسولخانەی ئەستەمبوڵ بە تۆمەتی سیخوڕی و پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی فەتوو (جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەن، تۆمەتباری یەکەمی کوودەتاکەی ساڵی پاری تورکیا) ڕەوتی دەرکردنی ڤیزای لە نوێنەرایەتی و نووسینگەکانی خۆی لە تورکیا ڕاگرت.

کاردانەوەیێک کە دەسبەجێ بەرەوڕووی هەنگاوی بەرامبەری ئانکارا بووەوە.

ناکۆکی لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا بە ڕاگرتنی ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هەر دوولات

ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی پەیوەندییەکانی دوو هاوپەیمانی ناتۆ، کە دوو وڵات دەرگاکانیان لەسەر هاووڵاتیانی یەکتر دادەخەن.ئەمریکا لە هەلومەرجێکدا دەرکردنی ڤیزای ڕاگرت کە ڕۆژێک پێشتر، وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات بە تەلەفوون پێکەوە قسەیان کردبوو.

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا

ناکۆکی لە پەیوەندییەکانی ئانکارا – واشنتۆن پاش کوودەتاکەی ساڵی ڕابردوو لە تورکیا و ڕووداوەکانی پاش ئەوە وەدیهات کە ئەمریکا تاکوو ئێستا وڵامی داواکارییەکانی تورکیای لەمەڕ قۆڵبەست و ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گولەنی نەداوەتەوە.

فەتحوڵڵا گولەن و کودەتای بێ ئەنجامی تورکیا

پێدەچێ سەردانەکەی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا و چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش نەیتوانیوە کار بکاتە سەر گۆڕانی هەڵوێستی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ پڕچەک کردنی کوردەکانی سوریا و یەپەگە.

سەردانەکەی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا

بە ڕای کارناسان پاڵپشتی چەکەمەنی ئەمریکا لە پەیەدە و یەپەگە لە باکووری سووریا (تورکیا ئەوانە لە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لە سووریا دەزانێ و وەکوو تاقمی تیرۆریستی لە قەڵەمیان دەدات) ، کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس – 400 لە ڕووسیا و دەورگێڕانی ئانکارا لە زەوی مۆسکۆ – تاران لە پەیوەندی لەگەڵ چوونە دەر لە قەیرانی سووریا بووەتە هۆکارێکی گرینگ بۆ سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە و لەوانەیە قەیرانەکەش لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوو لە تووندی بێت.

 

سەرپەیڤ