20ی ڕەزبەر ڕۆژی ڕێزنان لە حافز
حافز؛ باڵیۆزی ئاشتی و دۆستایەتیی ئێران و جیهان
بیستەمی ڕەزبەر ڕۆژی ڕێزنان لە حافزە کە لەم ڕۆژەدا جێژن و بەرنامەی جۆراوجۆر لە شیراز و شوێنەکانی دیکەی جیهان بەڕێوە دەچێت.
شەمسەددین محەمەد شیرازی، شاعیر و حافزی قورئان، ناسراو بە حافز و بەناوبانگ بە لیسانۆلغەیب، لە ڕیزی گەورەترین شاعیران و هۆنەرانی ئێران و جیهانە
حافز لە سەرەتای سەدەی هەشتەمی کۆچی مانگی و لە ساڵی 727 لە شیراز لە دایک بووە.
بەهائەددینی باوکی بازرگان بووە و دایکیشی خەڵکی کازروون بووە. پاش کۆچی دوایی باوکی، شەمسەددین لای دایکی دەمێنێتەوە و لە هەڕەتی مێرمنداڵیدا ڕوو دەکات لە پیشەی نانەوایی. هەر لەو تافەدا دەبێتە هۆگری زانست و دەس دەکات بە خوێندنی وانە جۆراوجۆرەکان.
حافز هەر وەک لە نازناوەکەیدا دیارە، قورئانی لەبەر بووە و بە چواردە شێواز خوێندوویەتەوە.حافز هۆگریێکی بە گەشت و سەفەر نەبووە و چوونکە عەشقی شیرازی لە دڵدا بوو، ئەتوانین بڵێین هەتا مردن لە شیراز نەچووەتە دەر
دیوانەکەی حافز کە بریتییە لە 500 غەزەڵ، چەند قەسیدە، دوو مەسنەوی و چەن روباعی، تاکوو ئێستا پتر لە 400 جار لە شکڵ و شێوازی جۆربەجۆر بە فارسی و زمانەکانی دیکەی جیهان لە چاپ دراوە.
خاڵی جێی سەرەنج سەبارەت بە دیوانەکەی حافز باو بوونی فاڵ گرتنەوەیە لەسەر ئەم کتێبە کە هەڵبەت ئەم کارە نەریتێکی نوێ نییە و هەر لە کۆنەوە لە نێوان شارەزایانی شیعری حافزدا باو بووە و چوونکە لە هەر غەزەڵێکی دا لێکدانەوەیێک هەیە بە پێی حاڵی داواکار، بۆیە نازناوی "لسان الغیب"یان پێ بەخشیوە
شیعرەکانی حافزی شیرازی بە ئیلهام وەرگرتن لە فێرکارییە ئیسلامییەکان و واتا و بەها بەرزەکانی قورئان هۆنراوەتەوە.
ئەم شاعیرە بەناوبانگە ئێرانییە لە ساڵی 791 یان 792ی ک . م کۆچی دوایی کردووە. ڕۆحی شاد.
ئارامگەی حافز لە شاری شیراز و لە ناوچەی حافزیە لە کەشوهەوایێکی تەژی لە بۆنی گوڵ و جوانییەکانی، تێکەڵاوی سۆزی شیعر بووە