تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 14:09 Asia/Tehran
  • ڕوانگەکانی هاوپێوەند بەئاڵ و گۆڕەکانی داهاتووی کوردستانی ئێراق

دوابەدوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کاردانەوە و بیروڕای هاوپێوەند بە داهاتووی گۆڕانکارییەکانی کوردستانی ئێراق پەرەی سەندووە.

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق  جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵدانی زیاتر بۆ گەڕانەوە بۆ وتووێژ لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆ چارەسەریی گیروگرفتەکان لەچوارچێوەی دەستوورداو وتی: کەڵەکەبوونی ناکۆکییەکان بەزیانی هەمووان و داهاتووی ئێراقە.

سەرۆکی ئێراق وێڕای داواکاری  لە خەڵکی کەرکووک بۆ دانبەخۆداگرتن و ڕێز گرتن لەیاسا، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ناکۆکی و گرژیی لێکەوتووتەوە.

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق

هەروەها دوابەدوای توند تر بوونی ناکۆکیەکانی نێوان تاقمە کوردە عێراقیەکان وپەرە سەندنی ناکۆکی لە  نێوان پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ، بەرهەم ساڵح لە کەسایەتیەبەناوبانگەکانی سیاسی کوردی عێراقی ، داخوازیی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی هێناوەتە ئاراوە.

بەرهەم ساڵح داوای  پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالی لە کوردستانی عێراقی کرووە .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێک لەبەغدا وتی: بە ڕێبەرانی کورد گوترا کە گشتپرسی بەرلە هەرشتێک زیان بە بەرژەوەندیی کوردەکان دەگەیێنێ.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق، هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەسەر هێنانەدیی سێ ناوچە لە کوردستانی ئێراقی ڕەت کردەوەو وتی: لەسەریەتی سەروەریی حکومەتی ناوەندی لەگشت ناوچەکانی ئێراق ڕاپەڕێنێت.

حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق

حەیدەر عەبادی لەبارەی کردەی ئاڵۆزکارانە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی جێی ناکۆکیش وشداریی داو جەختی کرد: ئاڵای ئێراق هی هەموو ئێراقییەکانەو دەبێ لەهەموو شوێنێکی وڵات هەڵبکرێ.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێراقیش یەکێک لە مەرجەکانی دەسپێکی وتووێژ لە گەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراقی گەرەنتی دانی پێویست لە هەولێر بۆ بەرگرتن بە دووپات بوونەوەی بیرۆکەی جیایی خوازانە ڕاگەیاند .

سەعد حەدیسی وتی : کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان  دەری خست کە هۆگریەکی جیایی خوازانە  لەو ناوچەیە  هەیە و هەولێر دەبێ بەرلە دەسپێکی هەر جۆرە وتووێژێک  بەڵێن بدات  کە  پێبەندی دەستوور و بنەماو بایخە  نیشتمانییەکانی ئێراق دەبێت 

سەعد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  دوێنێ سێ شەممە خوازیاری لەکارکشانەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە بوو.

یوسف محەممەد جەختی کرد؛ کشانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، خزمەتێکی گەورە دەبێ بە خەڵکی ئەو هەرێمە.

یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ئاڵا تاڵەبانی یەکێ لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش وتی : پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی بەڕێوەچوونی گشتپرسییان بە سەر لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەپاند.

ئاڵا تاڵەبانی بەرپرسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق

بەڵام ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە  ئەمەیە کە  کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک و دابڕانی ئەم ناوچەیە خاوەن نەوتە  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بێ گومان کارتێکەریی زۆری بەسەر ڕەوشتی ئابووریی ئەم ناوچەیە دەبێت چونکوو  بنەمای سامانی کوردستانی ئێراق بە پێی نەوتە.

هێزە ئێراقییەکان کۆنترۆڵی کەرکووکیان گرتەدەست

ڕەوتەکان، پارت و کەسایەتییە کوردەکانی ئێراق لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەجاران ڕەخنەیان گرتووە لە مەسعوود بارزانی لەبەر بەڕێوەبردنی گشتپرسیی نایاسایی جیابوونەوە.

بیروڕای گشتی لەناوچەی کوردستانی ئێراقیش بەتوندی نیگەرانی شوێنهاتە نەرێنییەکانی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەیە.

ریفراندۆمی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی وکاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق رۆژی دووشەممە ٢٥ی سیپتەمبەر لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ