پڕوپاگەندەی میدیایی لە باکووری عێراق
تشرینی یهکهم 19, 2017 19:34 Asia/Tehran
فەرمانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ چۆڵ کردنی شاری کەرکووک و خانەقین و ناوچەکانی دیکە لەلایان حەشدی شەعبی
دوابەدوای فەرمانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ چۆڵ کردنی شاری کەرکووک و خانەقین و ناوچەکانی دیکە لەلایان حەشدی شەعبی و ڕادەست کردنی بە پۆلیسی فیدراڵ هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان کردووە بە پڕوپاگەندە کە گوایە دۆخی ئەو ناوچانە تەواو ئاڵۆزە.
ڕاپۆرتی دارا عەبدوڵڵا - هەولێر
ئەوە لە حاڵێکدایە ئاراس شێخ جەنگی یەکێک لە ئەندامانی بالای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووکەوە ڕایگەیاندووە کە دۆخی ئەوێ تەواو هێمنە و کێشەیێک لە ئارادا نییە
هەر پاش ئەم بابەتە بوو کە کەناڵی کوردستان 24 پاش پڕوپاگەندەکەی، خۆی لە بڵاونامەیێکدا لەسەر پێویستی گواستنەوەی ڕاستییەکان بە بەردەنگ پێداگری کرد.