کانونی یه‌که‌م 03, 2017 19:18 Asia/Tehran
  • یەکیەتی و یەکڕیزی ئیسلامی پێویستی بە تێگەیشتنی درووست لە ئیسلام هەیە

لە ڕوانگەی ئایینی یەکیەتی خولقێنی ئیسلامەوە، یەکیەتی، یەکڕیزی و هاودڵی و یەکبوونی موسڵمانان، بایەخێکی هەرە گرینگی هەیە

لە فێرکارییەکانی قورئانی پیرۆزدا یەکیەتی ئیسلامی یەکێکە لە گرینگترین ئەرکە پێویستەکان، خودای دلۆڤان، لە قورئاندا و لەو جێگایە وا فەرموویەتی: " و اعتصَموا بِحَبل الله جَمیعاً ولاتَفرّقوا" موسڵمانان بەرەو یەکیەتی بانگهێشت دەکات

یەکڕیزی و هاودڵی و یەکبوونی موسڵمانان

بەختەوەری ئوممەتی ئیسلام، لە گرێوی یەکیەتی و هاودڵییە، هەر بۆیە گرینگترین ئامانجی دوژمنانی ئیسلام وەدیهێنانی دووبەرەکی و ناکۆکییە بۆ زاڵبوون بەسەر کۆمەڵگا ئیسلامییەکان. لە ئاوەها دۆخێکدا وشیاری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی و نەهێشتنی کەند و کۆسپەکان و دوورەپەرێزی لە ناکۆکی و دووبەرەکی بابەتێکی پێویستە

لەو چەمکە گرینگانە وا لە ئیسلامدا دەبێتە هۆی یەکیەتی، بابەتی ئایینی هاوبەش، یەکبوونی دەروونی و وتووێژی ڕێزدارانەیە لەگەڵ ئایینزاکانی دیکەی ئیسلام و پەیوەندی لە نێوان ئایینەکانی خودا. لە راستیدا ئەم هەڵسوکەوتە یەکیەتی خولقێنە، ئەتوانین لەسەر تەوەری ئایینی ئیسلام، پەرە پێ بدەین

بەڵام کەڵک وەرگرتن لەم هەلە پڕبایەخە پێویستی بە لێپرسراوی و ئاگاداری تاک بە تاکی موسڵمانان و هەوڵی زانایانی ئیسلام و گەورەکانی ئایین هەیە لە پێناو ناساندن و شیکردنەوەی بایەخی ئەم نیعمەتە گەورەی خودایە و لەڕاستیدا هەموو موسڵمانانیش پەیوەندییان پێوە هەیە

لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە تاقە پێوەر بۆ یەکیەتی ئوممەتی ئیسلام، ناسینی ڕاستەقینەی ئیسلام و تایبەتمەندییە باڵاکانی ئیسلامە لە نێوان موسڵماناندا.

 

یەکیەتی ئیسلامی

ئەوەی وا بووەتە هۆی ناکۆکی لە نێوان موسڵمانان بنەمای لاوەکی و وردەکارییەکانە کە بە هۆی پێویستیی شوێن و زەمەن وەدی هاتووە. بە سەرەنجدان بە خاڵە هاوبەشەکان لە بواری  بنەماکان و یەکایەتی ئیسلام، بوونی هەندێک جیاوازی بڕوایی و ئایینزایی لە نێوان موسڵماناندا ناتوانێ ڕێگە بگرێت لە قەبووڵ کردنی بناغە و ئەستوونە سەرەکییەکانی ئیسلام و دووری لە هەڵوێستی یەکیەتی خولقێنی قورئانی. چوونکە یەکیەتی بە گوێرەی تایبەتمەندییەکان، جێ و شوێنی  بەرزی بەها و بایەخە ئیسلامییەکان دەردەخا.

ئایینی یەکیەتی بەخشی ئیسلام هەروەها پێداگری دەکات لەسەر پێویستی یەکیەتی لە نێوان ئایینەکانی خودا. قورئان بە گوێرەی بانگهێشتی هەموو ئایینەکانی خاوەن کتێب و شەریعەتە ئاسمانییەکانە. بۆیە خواوەند لەوانی دەوێ تا لە سای وتووێژ و بڕوای هاوبەش لەگەڵ موسڵمانان کۆببنەوە و یەک بگرن و هەر لەم پەیوەندیەشدا بۆ ژیانی بەختەوەرانە لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینەکانی خاوەن کتێب و شەریعەتە ئاسمانییەکان و یەکگرتنیان، ڕێگارگەلێکی باش دێنێتە ئاراوە.

 

 

سەرپەیڤ