شوبات 18, 2018 15:17 Asia/Tehran
  •  پەنجا و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ

پەنجا و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ لە ڕۆژی هەینیی ١٦ی فێڤرییەوە لە هۆتێل "بایریشێرهۆف" Bayerischer Hof ی شاری مونیخ ناوەندی ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمان دەستی بە کار کرد و هەتا سێ ڕۆژ درێژەی هەیه.

کۆڕبەندی مونیخ هەمو ساڵێک لە مانگی فێوریە لە هۆتێلی بایریشێر هۆفی مونیخی ئاڵمان بەڕێوە دەچێ.

ئەو جڤینە بەئامادەبوونی دەیان کەس لە سەران و بەرپرسانی پلەبەرزی بەرەڤانی و دیپلۆماتانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری مونیخی ئاڵمان دەستی بە کار کرد.

کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ بە سەرنج دان بە ژمار و گرنگی بەشدارەکان و تاوتوێ کردنی پرسە هەرە گرنگە سیاسی و ئەمنییەکانی جیهان لە جڤینە گرنگەکانی جیهان بە هەژمار دێ.

پەنجا و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ

هەنوکە کۆنفڕانسی مونیخ بۆتە یەکێک لە کۆبوونەوەی گرنگە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئاسایشیی جیهانی دا و بە هۆی وێکچوونی چەندایەتی و چۆنایەتی و دەنگدانەوەکانی لەگەڵ کۆگەی جیهانی ئابوری، بە داڤوسی ئاسایشیش بە ناوبانگە.

لە کۆڕبەندی مونیخ بڕیارێک ناگیرێ و تەنیا تەرخان کراوە بۆ دەربڕینی ڕا، دانوستان، و چاوپێکەوتنی سیاسی.

لەو کۆڕبەندە دا هەموو ساڵێک پرسێکی گرنگی ئاسایشیی جیهانی دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

لەو گردبوونەوەیە دا سیسەتوانانی پسپۆڕی بواری ئاسایش بە تایبەتی وەزیرانی دەرەوە و وەزیرانی بەرگری، کاربەدەستە باڵا سەربازییەکان، کارناسە پایەبەرزەکانی بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەندێک خاوەن ڕای پیشەسازی چەکەمەنی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دەست دەکەن بە باس و شی کردنەوەی پرسە ئەمنییە جۆربەجۆرەکانی جیهان.

هەروەها لەم کۆنفڕانسەدا، حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچێروان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەر کرانی گیروکێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مونیخ دیدار و وتووێژیان کرد.

دیداری حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچێروان بارزانی له مونیخ

به پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  ئێوارەی ڕوژی شەممە لە پەنجا و چوارەمین کۆنفرانسی  ئاسایشی مونیخی ئاڵمانیا، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دیاردەی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەتی ئێراق ، دەبێ کۆتایی پێ بێت   وتیشی : تیرۆریستان لەو مافەی  کە وڵاتانی دیمۆکراتیک  بۆ ئەوان دەستەبەر ی دەکەن لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە دوای شکستی داعش لەئێراق دەبێ ئەم تاقمە لە هەموو ناوچەکان پێ وشوێن بگیردرێن وتی : گرفتی دواتری بەردەم دەوڵەتی ئێراق بنیات نانەوە و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەگەلێکە کە داعش تێکیداون.

قسەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پەنجا و چوارەمین کۆنفرانسی  ئاسایشی مونیخی ئاڵمانیا

حەیدەر عەبادی  داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد  بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەندامانی دیکەی داعش  و وڵاتانی دیکەی تیرۆریستی یەکگرتوو بن و پێداگری کرد   بیرۆکەی تیرۆریستیی ، نوێنەری ئایینی ئیسلام نییە . 

 سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها وتیشی: بەڵێنی دەوڵەتی ئێراق سەبارەت بە شکست دانی داعش هاتە دی و ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئێرای دەست پێکراوە و دەوڵەتی ئێراق لە یەکگرتوو کردنی  وڵات سەرکەوتوو جووڵاوەتوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بانگێشتنی هەموانی کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ  ،کە بۆ کۆتایی دان  بەو شەڕانەی ناوچەیان ئاڵۆز کردووە، هەوڵێکی بەبڕشتانە تر بدەن .

 

 

سەرپەیڤ