ئادار 11, 2018 11:22 Asia/Tehran
  • ژیانی نیزامیی گەنجەوی ، شاعیری پایەبەرزی ئێرانی

نیزامیی گەنجەوی شاعیرێكی ئێرانیە کە له جیهان دا زۆر ناسراوە.

نیزامیی گەنجەوی (١٢٠٩-١١٤٠) شاعیرێكی ئێرانیە کە بە بۆنەی ھۆنراوە داستانیە جەنگاوەری و غەرامیەکانیەوە زۆر ناسراوە.

لە بارەی ژیانی نیزامیەوە زانیاریی زۆر لە بەر دەستدا نیە. ناوی تەواوی نیزامەددین ئەبوو موحەممەد ئیلیاس کوڕی یۆسفی کوڕی زەکییە.

لە ساڵی ١١٤٠ی زایینی لە شاری گەنجە لە دایک بووە. بە گوێرەی بەیتێکی کتێبی لەیلی و مەجنوون دایکی کورد بووە نێوی ڕەئیسە خانم بووە. باوکیشی خەڵکی شاری قوم بوە.

نیزامی ژیانی منداڵیی لە قەفقازدا بردووەتە سەر و لە منداڵیدا باوک و دایکی لە دەس داوە. لە ساڵی ١٢٠٩ لە گەنجە کۆچی دوایی کردووە.

نیزامی لە نووسینی مەسنەوی بە تایبەت ھۆنراوەی حەماسی و غەرامی‌دا دەستێکی بەرزی بووە و لە دوای ئەو کۆمەڵێک لە شاعیرانی فارس پەیڕەوی ڕێبازەكەی ئەویان كردووە.  ناوەرۆکی زۆربەی ھۆنراوەکانی ڕەنگی مێژوویی، ئایینی، حەماسی و خۆشەویستییان ھەیە.

پێنج دیوانی شیعری بە زمانی فارسی ھەیە کە بە خەمسەی نیزامی (واتە پێنجینەی نیزامی) ناسراون. ئەم کتێبانە بریتین لە:

• مەخزەنولئەسرار

• خەسرەو و شیرین

• لەیلی و مەجنوون

• ھفت پیکر(حەوت پەیکەر): کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام دەكات و تەوەرە سەرەكییەكەی لە بارەی بەھرامی گۆڕی، پاشای ئێرانییە کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردووە

 

سەرپەیڤ