ڕێ وڕەسمی دەنگی پێی بەهار لە کنۆلە بۆ پێشوازی لە نەورۆز
کنۆلە گوندێکی سەربە بەشی دینەوەری شاری سەحنە لە پارێزگەی کرماشانی ئێرانە .
کۆڕەجێژنی دەنگی پێی بەهار لە سەرووبەندی گەیشتنی نەورۆز لە گوندی گەشتیاری کنۆلەی پارێزگەی کرماشان بەڕێوە دەچێت.
کنۆلە گوندێکی سەربە بەشی دینەوەری شاری سەحنە لە پارێزگەی کرماشانی ئێرانە .
خەڵکی گوندی کنۆلە بە زاراوەی هەورامی قسە دەکەن و ئەوان موسوڵمان و پەیڕەوی مەزهەبی شیعەی جەعفەرین .
ئەم گوندە لە دێی کنۆلە دارە . گوندێک بە ئاو و هەوایەکی زۆر خۆش . زۆر سەرنج راکێش . ترێ گرینگترین بەرهەمی ئەم گوندەیە .
کنۆلە تەنیا گوندێکە لە ئێران کە نۆزدە چەشن ترێی لە باخەکانی دا هەیە . ڕێ وڕەسمی خۆماڵی دەنگی پێی بەهار لەسەر ورەی خەڵکی گوندی کنۆلە بۆ پێشوازی کردن لە نەوروز داگری دوعای باران، هەڵپەرکێی کوردی و فروشتنی چەشنی جۆربەجۆر کەرەستەی دەستکرد لە سەرووبەندی بەهار لەم گوندە دایە .
لەم رێ ورەسمە خۆماڵییەدا لێنانی چەشنی جۆربەجۆر ئاش و شیرینی خۆماڵی لەلایەن ئافرەتانی ئەم گوندە بۆ گەشتیاران پیشان دەدرێ و هەروەها یارییەکانی خۆماڵی ، سەردان لە داڕشتی کۆنی گوند و جێبەجێ کرانی ڕێ وڕەسمی ئایینی و خۆماڵی گوند لەبەرنامەکانی دیکەی ئەم رەسم و نەریتە جوانەیە.
ئەم ڕێ وڕەسمە خۆماڵییە بەمەبەستی ناساندنی ڕێ وڕەسم و داب و نەریت، پیشەسازی دەستکرد ، سەوغات و چێشت و خوراکی خۆماڵی ئەم گوندەیە .
لە درێژەدا وێنەی جوانی نەریتی دەنگی پێی بەهار لە کنۆڵە دەبینن.