May 12, 2018 11:56 Asia/Tehran
  •  هەڵبژاردنی پەرلەمانی، خاڵی وەرچەرخانی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراقی دوای داعش

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق ئەمرۆ شەممە ١٢ی مای دەس پێ کرا. کارناسانی سیاسی ، هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراقیان لەباری گرینگایەتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکەم هەڵبژاردنی پاش سەرکەوتن بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعشە، بەچارەنووس ساز و زۆر گرینگ لێکداوەتەوە.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لەبارودۆخی ئێستا دەکرێ بەنیشانەی سەقام و ئاسایشی ئەو وڵاتە لە سەردەمی دوای داعش بزانرێ. هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق دەنگدانەوەی بەرفراوانی لەمیدیاکان لەوان میدیاکانی ناوچەدا هەبووە.

لەو بارەوە، رۆژنامەی قەتەریی ئەلشەرق، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراقی بە هەلێک لێکدایەوە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاریی ئەرێنی لەو وڵاتە لەئاراستەی ویست و داوای جەماوەرەکەی.

ئەوە لە بارودۆخێکدایە کە تیرۆریستان و لایەنگرانیان(حکومەتە ڕۆژاواییەکان و وڵاتانی شوێنگریان لەناوچە بۆ وێنە دەسەڵاتدارانی عەرەب) بەتەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق و کۆسپ ولەمپەردانان لە بەردەم ڕەوتی هاوبەشیی جەماوەر لەو هەڵبژاردنانە لەهەوڵی کارتێکەریی نەرێنی لەسەر ئەنجامەکانی بوون.

حکومەتە دەستتێوەردەرە رۆژاوایی و عەرەبییەکان لەو ڕێگەوە بەنیازن پێش بگرن بە پێکهاتنی حکومەتێکی بەدەسەڵات بۆ زاڵبوون بەسەر گیروگرفتی بەردەم عێراق.

پاکتاوکرانی بەتەواوەتی عێراق لەبوونی پاشماوەکانی داعش، گەشەی ئابووری و بنیات نانەوەی سەرچاوەگرتوو لە ساڵانی شەڕ وپێکدادان، ڕەخساندنی هەلی کارکردن و دامەزران، جێگیرکرانی بەتەواوەتی سەقام و هێمنایەتی، چارەسەریی گیروگرفتە ئابوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق لەوێنەی کێشەو گرفتەکانی بەردەم عێراقە.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق، هەلێکی مێژوویی دێتەئەژمار بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە بەمەبەستی هەڵبژاردنی کەسانی لێهاتوو بۆ تۆکمەکردنی قۆناخەکانی چوونەدەر ودەربازبوون لە قەیرانی دوای سەرکەوتنی مەزن بەسەر تیرۆریزمداو ئامادەبوون لە گۆڕەپان و واری نێودەوڵەتیدا.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەوەها بارودۆخێکدا جەخت کردنەوە لەسەر ئەو پرسەیە کە عێراق بەپاڵپشتی بنەماو پرەنسیپە بەرگرییەکانی پێکهاتوو لە؛ سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی دەتوانێ وڵاتێک سەقامگرتوو بێ و بەگشتی وەها ڕەوتێک جەخت کردنەوە لەسەر درێژەدان بە هەنگاوهەڵگرتنی ئەو وڵاتە لەئاراستەی گەلسالاری و خۆڕاگرییە.

بەڕێوەچونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق، بەهێزکەرەوەی سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق جگە لە دیاریکردنی پێکهاتەو داڕشتی هێزە سیاسییەکان لەناوخۆی وڵات، دەبێتەهۆی گٶڕانی هاوسەنگیی هێزە سیاسییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیاش.

ئاشکرایە کە میحوەری سازان بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سەعوودی بە سەرنجدان بە سیاسەتی دیکتەکراوی رۆژاوای هەوڵی فراوان دەدا هەتا بەقۆستنەوەی هەلی هەڵبژاردنەکان و پشتیوانی لە دەس وپێوەندی ولایەنگرانی، عێراق کە لە پێگە ستراتژیک و گرینگەکانی موقاوەمە دێتە ئەژمار، بەرەو لای خۆ ڕابکێشێ و بەکارتێکەریی لەسەر بلیمەتانی سیاسیی ئەو وڵاتە، ئەوان لە پێوشوێن گرتنی ئەندێشەی موقاوەمە پەژیوان بکاتەوە.

شێخ مەحەممەد ئەلسەهیود نوێنەری پەرلەمانی عێراق لەوبارەوە وتی: عەرەبستانی سەعوودی تائێستا بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان لە عێراق باجی زۆری داوە بەڵام گەلی عێراق سەلماندی کە دەتوانێ پیلانگێڕیی عەرەبستان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرەس پێ بێنن.

هەوڵی زۆر لەژێر چەواشەکاریی بیانییەکان لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەئارادایە هەتا بەرەی خۆڕاگریی جەماوەری لە گۆڕەپانەکە دوور بکەوێتەوەو بەدروشمی دەوڵەتی تێکنۆکرات، سیما وکەسایەتییە دژە ئیسلامییەکان و دژە موقاوەمەکان پۆستە سەرەکییەکان بگرنەدەست. بەڵام ئەنجامەکانی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ڕاپرسییەکان پێشاندەری ئەوەیە کە سەرەنجام ئیرادەی گەلی عێراق بۆ دروست کردنی عێراقێکی باشتر و خۆڕاگرتر، سەرکەوتووی ئەو هەڵبژاردنانەو دیاریکەری نەخشەڕێگا بۆ واری سیاسیی ئەو وڵاتە لەسەردەمی پاش داعش دەبێ.

سەرپەیڤ