May 14, 2018 19:58 Asia/Tehran
  • کرانەوەی باڵوێزخانە نوێیەکەی ئەمریکا لە قودسی داگیرکراو  هاوڕێ کوشتوبڕی فەلەستینییەکان

ڕێوڕەسمی گوێزرانەوە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ قودس لەکاتێکدا بەڕێوە چوو کە کوشتاری بەکۆمەڵی فەلەستینیان ئەنجامی گرتووە لەلایەن هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەشەمی دیسامبەری 2017 لە بڕیارێکی تەواو نایاساییدا ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، لە تێل ئەبیبەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەیتولموقەددەس.

بە تێپەڕینی شەش مانگ لەم بڕیارە، لە حاڵێکدا کە ژوماری شەهیدانی ئەمڕۆی فەلەستینی کە لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئەوان و زایونیستەکان لە غەززە و لێواری ڕۆژئاوایی شەهید کراون، گەیشتووە بە 50 کەس، باڵوێزخانەی نوێیەکەی ئەمریکا لە قودسی داگیرکراو ڕۆژی دووشەممە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک و بە ئامادەبوونی ئیڤانکا ترەمپی کچی سەرۆکی ئەمریکا و کۆشنەری هاوسەری، بە فەرمی کرایەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆرێک لەو وڵاتانەی وا لەلایان تێل ئەبیبەوە بۆ ڕێوڕەسمی کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودسی داگیرکراو، بانگهێشت کرابوون، لەوانە ڕووسیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیرلەند، مەکزیک، پورتوغال،سوێد و ... ئەم بانگهێشتنەیان ڕەت کردەوە تا هەم نەیارەتی خۆیان لەگەڵ ئەو بڕیارە ڕابگەینن و هەم ڕەخنەش بگرن لە بڕیارە یەک لایەنەکانی ترمپ و گرینگایەتی نەدانی بە کۆمەڵگای جیهانی.

لە  حەفتاهەمین   ساڵوەگەڕی داگیرکرانی فەلەستین و هاوکات لە گەڵ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلابیبەوە بۆ قۆدسی داگیرکراو نەتەوەی فەلەستین  بە ئامانجی   ئیدانە کرانی  کردەوەی  ئەمریکا و پێداگری لە سەر مافی ڕەوای خۆیان سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ زێدەکەیان خۆپیشاندانیان  ساز دا .

لە تێکهەڵچوونی قورسی نێوان فەلەستینان و سەربازانی زایۆنیست، لانیکەم 59 فەلەستینی بۆ وێنە دوو منداڵ شەهیدو زیاتر لە دوهەزار کەسیش بریندار بوون.

گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەددەس، بنپێ کرانی هەموو بڕیارنامەکان و بەردەوام کردنی سەرەڕۆیی ترەمپە لە کۆمەڵگای جیهانیدا.

بڕیارە یەک لایەنانەکانی ترەمپ سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و لەوانە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی ئەمریکا لە تێل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس زیاتر لە هەر شتێک، هەڵکشانی ئاستی تووندوتیژی و ناپاوەجێی لە ڕۆژئاوای ئاسیادا بەدواوە دەبێ.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا، لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو بە هۆی پەلاماری دڕندانەی زایونیستەکان بۆسەر فەلەستینییە ناڕازییەکان، ڕۆژانێكی پڕ لە خوێن و خوێن ڕشتن تێپەڕ دەبێت.

ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی نەگبەتی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراو، فەلەستینییەکان کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان لە سنوورەکانی کەرتی غەززە و سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا بەڕێوە برد.

 

سەرپەیڤ