حوزه‌یران 02, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • (هەنگاو بە هەنگاو تا ڕۆژی جیهانیی قودس)؛ پاڵپشتی لە گەلی زوڵم لێکراوی فەلەستین و بەرپرسایەتیی جیهانی

قودس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستینە

"دونیای ئیسلام" ئەمڕۆکە دەبێ لەبواری پرسە گرینگ و بنەڕەتییەکان دەور بگێڕێ و نەهێڵێ ئەزموونی ناخۆشی دەیەکانی ڕابردووی، دووپات بێتەوە."

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستین لە وتەگەلێکدا لە میانەی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ میوانەکانی سێزدەهەمین کۆبوونەوەی نێوپەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە " دەبێ لەمەڕ پرسە بنەڕەتییەکانی دونیای ئیسلام ڕاشکاوانە قسە بکرێت؛ چوونکە بە قسەی راشکاوانە،  ئەکرێ ڕەوتێک وەڕێ بخرێ و شوێن دانەر بین لەسەر بیروڕای گشتیی جیهان."

رێبەری ئینقلابی ئیسلامی هەروەها وتیشی: شکەست دانی زایونیستەکان لە شەڕی نەرمدا دەستەبەر دەبێ، هەروەک چۆن ئەوان لە شەڕی سەخت و لە لوبناندا شکەستیان خوارد و ناچار بە دان پێدانانیش بوون."

لە ڕوانگەی مێژووییەوە، لەپرسی فەلەستین، سێ ڕووداوی "داگیرکرانی وڵات"، "دوورخستنەوەی بەکۆمەڵ و بەملوێنان کەس" و "جینۆساید و جینایەتی گەورەی مرۆڤانە"ڕووی داوە کە ئامانجی هاوبەشی ئەم سێ ڕەوتە مێژووییە، داگیرکەری و دەسبەسەردا گرتنی بەیتولموقەددەس بووە وەکوو ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان و هەروەها لەنێوبردنی شوناسی ئیسلامی قودس و فەلەستین.

ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناڕەواکانی، بەردەوام هەڕەشەی کردووە لە مانەوە و بوونی فەلەستین.

کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی ئیسرائیل لەو بابەتانەیە کە بەجاران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان خراوەتە بەر باس و لێکدانەوە، بەڵام هەموو جارێک بە خۆتێوەردانی ڤیلایەتە یەکگرتووەکان، ئیدانەکرانی جیهانیی ئەو ڕژێمە بە ئەنجامێکی دیاریکراو نەگەیشتووە.

هەر بۆیە بەرگری لە فەلەستین ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە. ئەزموونی مێژووی فەلەستین پیشان دەدات کە نابێ وابزانینن کە بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایونیستی سوود و قازانجێکی بەدواوە نابێ، بەڵکوو  بەردەوام کردنی ئەم خۆڕاگرییە و سەبر و پشوودرێژیی ئینقلابی لەبەرامبەر ڕژێمی زایونیستیدا، ئەنجامێکی چاکی دەبێت، هەروەک چۆن تەوەرەی خۆڕاگری لەچاو ساڵانی ڕابردوو پێشکەوت و گەشەیێکی بەرچاوی سەندووە.

بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی: " زایونیستەکان کە سەردەمێک دروشمی "لەنیلەوە بۆ فورات"یان بەرز دەکردەوە، ئێستاکە بۆ پاراستنی خۆیان ناچار بوون دیوار بکێشن"راستی لەوەدایە کە دونیای ئیسلام  بە حەشیمەتێکی پتر لەیەک و نیو ملیارد موسڵمان و پێداویستی زۆر و بارستای گەورەی ئابووری ئەتوانێ بوار بۆ وەدی هاتن و پێکهاتنی هێزێکی گەورە و کارتێکەر خۆش بکات.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەمبارەوە پێیداگرتووە کە "نابێ ڕێگە بدەین ناکۆکی و شەڕ و خوێن ڕشتن لە دونیای ئیسلامدا کە هۆکارە سەرەکییەکەی ئەمریکییەکان و زایونیستەکانن، پەرواێزێکی ئەمن و پڕلە ئاسایش بۆ ڕژێمی زایونیستی ساز بکات."

 

 

سەرپەیڤ