پیلانی ئەمریکی – سەعوودی لە حودەیدەی یەمەن
شەڕی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا و ئینگلیز و فەڕەنسا و ڕژێمی زیونیستی و هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ داگیر کردنی حودەیدەی یەمەن
هاوپەیمانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لە ١٣ی ژوئەن بۆ داگیرکرانی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کە بە تاقە ڕێگای پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەرەوە ئەژمێردرێت، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی بەربڵاویان دەس پێ کردووە.
چوونکە بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەیە بۆ یەمەن.
سەرتیپ ئەمین حەتیت، کارناسی پرسە ستراتژیک و سەربازییەکانی گوتی: شەڕی حودەیدە خاڵی وەرچەرخان و هۆکاری چارەنووس سازە لە مێژووی دەسدرێژکاریی سەعوودی بۆ سەر یەمەن چوونکە ناوچەیێک بە پانتایی 13 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کە لە درێژایی کەنارەیێکی 300 کیلۆمەتریدا هەڵکەوتووە تووشی تێکهەڵچوون دەکات و دەبێتە هۆی لە قیسپ چوونی گرینگترین بەندەر لە زەریای سووردا. ئەم بەندەرە لە ڕاستیدا جێ و شوێنێکی ستراتژیکی هەیە لە زەریای سووردا.
ئەو هەروەها گوتیشی: بە داگیرکرانی بەندەری حودەیدە لەلایان دەسدرێژکارانەوە، زەریای سوور دەبێتە بنکەیێک بۆ هێزەکانی ناتۆ، عەرەبستان و ڕژێمی زایونی و هەر ئەم بابەتە شوێنهات و لایەنی نێودەوڵەتی و واوە ناوچەیی زۆری بەدواوە دەبێت. هەر بەم هۆیەوەیە کە هێزە سەرەکییەکانی ئەندامی ناتۆ واتە ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕەنسا، بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردووە.
دەسدرێژی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای حودەیدە، تۆکمە بوونی پیلانی ئەمریکی و کەڵک وەرگرتنی واشنتۆن لە وڵاتانی عەرەبیی پەراوێزی کەنداوی فارسدەسەلمێنێ بۆ داگیر کردنی ئەم بەندەرە گرینگە لە پێناو زیاتر کردنەوەی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی یەمەن و ئاڵۆزتر کردنی دۆخێ ئابووری و هەژاری لەیەمەندا و ئەم دەسدرێژییە، خەڵکی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوون و ئەزمەی زۆری خۆراک و دەرمان کردووەتەوە و گەلێک نەخۆشی جۆراوجۆری لە ناوچەکەدا وەدیهێناوە.
لە تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەرییەکان لەگەڵ دەسدەێژکاران لە حودەیدە، پتر لە 100 کەس لە هێزەکای هاوپەیمانیی سەعوودی یەخسیر کراون و دەیان بەکرێ گیراوی سەعوودی و بیانی لەوان ژمارێک لە فەرماندەرانی مەیدانیی ئەوان لە شەڕەکانی لێواری رۆژاوای یەمەن لە حەدیدە کوژراون یان بریندار بوون .
و هەروەها 20 ئۆتۆمبیلی سەربازی هاوپەیوەند بە هێزە دەسدرێژکارەکان و پاپۆڕێکی هاوپەیمانی تەقێنرانەوە و دەیان ئۆتۆمبیلی دیکەش دەستیان بەسەردا گیراوە.
خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن پیشان دەدات ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تاکوو ئێستا نەیانتووانیوە بگەن بە هیچ کام لە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتەدا و ئەوان لە کردەوەدا تووشی دۆخی ئاڵۆزکاوی هەڵایساندنی ئاوری شەڕ بوون لەلایان خۆیانەوە.
عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەی خستووەتە ژیر گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی .شەڕنانەوەی عەرەبستان لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەتەهۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملوینان یەمەنی.
پێشتریش ڕێکخراوی نەتەوەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەلاماری هاوپەیمانی عەرەبی بۆ ئەلحودەیدە بەندەری ئیستراتژیک و یەکێک لە گرینگترین سنوورەکانی دەریایی یەمەن ڕاگەیاند بوو چونکوو ئەو پەلامارە دەتوانێ شاڕێی ناردنی یارمەتیەکانی مڕوڤ دۆستانە بوخەڵکی یەمەن دابخات.