حوزه‌یران 26, 2018 09:39 Asia/Tehran
  •  ئەردوغان لەڕێگەی سیستمی نوێی سیاسی تورکیا

ئەنجامی بیست و حەوتەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا و یەکەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە پێناو سیستمی سەرۆکایەتی دا .

رەجەب تەیب ئەردوغان بە بەدەست هێنانی  سەتی 53ی دەنگەکان جارێکی تر لە هەڵبژاردن دا سەرکەوت و وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری سیستمی سەرۆکایەتی تورکیا، هەڵبژێردرا.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو، هاوپەیمانی کۆماری زۆرترین کورسی بە دەست هێنا.

بەپێی ئەنجامی دەنگی ژمێردراو لە سەتی 98ی گشت سندووقەکانی دەنگدانی سەروکایەتی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی ئێستای تورکیا بە بەدەست هێنانی نیزیکەی سەتی  پەنجاو دووی  دەنگەکان،  سەرکەوتووی  هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بوو . 

هاوپەیمانیی کۆماری  پێکهاتوو لە پارتی داد و گەشە، بزاڤی نەتەوەیی خواز و یەکگرتووی مەزن،  لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سەتی 53ی دەنگەکانی بە دەست هێنا  . 

پارتی کۆماریخوازی گەل، پارتی سەعادەت و پارتی باش و پارتی نیشتمانیش  نیزیکەی سەتی 34 و  پارتی دیمۆکراتیکی گەلانیش  سەتی 11.53  دەنگی پەرلەمانی تورکیایان بە دەست هێنا.

سەرباری هەوراز و نشێوی فراوان هەتا بەر لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتی وپەرلەمانی ، تورکیا یەکێک  لە گرینگترین ڕۆژەکانی بەرواری خۆی وەپشتی سەرناوە.

گومانی تێدا نییە کە هەڵبژاردنی بەروەختی  بیست و چواری ژووەن کە هەژدە مانگ زووتر لە بەرواری  سەرەکی هەڵبژاردن بەڕێوە چووە،  خاڵی وەرچەخان لە بەرواری تورکیا دێتە ئەژمار.

ئەم هەڵبژاردنە  بەڵگەی ڕەسمی گەیشتنی تورکیا  بۆ نیزامی سەرۆکایەتییە و بەسەرنجدان بە چاکسازی یاسای بنەڕەتی ، بەرپرسایەتی و ئەرکی سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندووە  . 

ئێستا ئەردوغان  بەنیازی  داڕشتنی سیستمێکی  نوێی سیاسی لە تورکیایە و وادەی داوە تورکیا زۆرتر لە ڕابردوو توانا بکات .  بەڵام ناوبراو دەزانێ کە خەنیمەکانیشی لە پەرلەمان تواناییەکی زۆریان لە کارتێکەری بەسەر بڕیارەکان دا هەیە .

 

 

سەرپەیڤ