ئاب 12, 2018 19:39 Asia/Tehran
  • پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر له  بەندەری ئاکتائۆی کازاخستان

کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ئاکتائۆی کازاخستان بەڕێوە چوو .

پێنجەمین  دانیشتنی سەرانی پێنج وڵاتی  کەناری دەریای خەزەر بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی  ئێران ، ڕووسیا ، کازاخستان ، تورکەمنستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئوکتائوی کازاخستان بەڕێوە چوو .

هەروەها حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بۆ بەشداری کردن لە پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر سەردانی شاری ئاکتائۆی کازاخستانی کردووە.

ڕۆحانی لە گەرمەی پێشوازیی نورسوڵتان نەزەربایۆف سەرۆک کۆماری کازاخستان گەییشتە شوێنی بەرپا کرانی پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی  وڵاتانی قەراخی دەزیای خەزەرو بڕیار وایە وەکوو دووھەمین وتاردەر ھەڵوێست و ڕوانگەکانی تاران سەبارەت بە گرینگایەتیی پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی ھاوکاری و ھاوپشتیی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر و گوڕینەوەی ئەم دەریایە بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی ڕوون کاتەوە.

 حەسەنی ڕوحانی  ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنی  سەرانی وڵاتانی  کەناری دەریای  خەزەری لە کازاخستان  ؛ بە وتنی ئەوەی  کە   ئەمڕۆ  دەریای خەزەر ، وەک ناوچەیەکی  زۆر گرینگ و  ئیستراتژی ، ناوەندی  دۆستایەتی  ؛ هاوکاری و هاودەنگی لە نێوان  دەوڵەتان و نەتەوەکانی  ئەوە ، وتی : ئێستاکە  ئەم  ناوچەیە  بووەتە ئولگوویەکی  سەرکەوتوو بۆ گەرەنتی  ئاشتی  دۆستایەتی  نیاز پاکی دراوسێیەتی و پێشکەوتن و ئەو دانیشتنە هەنگاوێکی   دیکە لە پێناو  هاودەنگی زۆرتر  لە ناوچەیە  کە دەبێ بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلی دیکە  هێزمەند بکرێت . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : بە واژۆی  کونوانسیونی  ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەر  هەنگاوێکی گەورە هەڵگیرا  ؛ بەڵام هێشتا  پرسگەلێکی زۆر گرینگ ماوەتەوە  و وتووێژەکان بۆ لێکگەینی  یەکجاری  بە تایبەت   لە بواری  دیاریکردنی  سنوور و  " دیاریکردنی  شێوازی  سنوورە سەرەکیەکان " دەبێ بەردەوام بێت . 

ڕوحانی وتی : تەنیا ڕێگای چارەسەری ؛ بەرگرتن لە  سەرهەڵدانی  هەر جۆرە ناکۆکی لە ناوچەکانی  دیاری نەکراوی سنوورەکانی خەزەر  ؛ کەڵک وەرگرتنی هاوبەش لە سەرچاوەکان و یان  دوورەپەرێزی لە دۆزینەوە  و کەڵک وەرگرتنی یەک لایەنەیە .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆی کونوانسیونی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەری بە هەنگاوێکی زۆر گرینگ لە ڕێبازی هێزمەند کردنی هاودەنگی زۆربەی وڵاتانی کەناری ئەو دەریا زانی. هەروەها کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەریش ڕۆژی ڕابردوو بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، تورکمەنستان، کۆماری ئازەربایجان و کازاخستان بەرپا کرا.

سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی پێنجەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر ، سەبارەت بە پرسەکانی دوو لایەن ناوچەیی و نێونەتەوەیی بیروڕایان گۆڕیەوە .

حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد لە سەر پێویست و گرینگایەتی زیاتر لە ڕابردووی پەرەی پەیوەندیەکان و هاوکاریەکانی تاران - موسکۆ لە بەشە جیاجیاکاندا . سەرۆک کۆماری ئێران ، هاوکاریگەلی  هاوبەشی ئێران  و ڕووسیا  لە دەریای خەزەری بە سوودی دوو نەتەوە زانی   و وتی :  دەبێ دەریای خەزەر وەک دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و هۆکارێک بۆ هێزمەند کردنی  پەیوەندیەکان و هاوکاریەکان و  دۆستایەتی زۆربەی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر  بێت .ڕوحانی وتیشی هاوکاریەکانی دوو لایەنە  و چەن لایەنەی  ئێران و ڕووسیا لە پرسە جۆراوجۆرە ناوچەیی  و نێونەتەوەییەکان بۆ ێونە لە بواری ئاسایشی ناوچەیی و خەبات بە دژی  تڕوڕیزمی داعش  لە سووریا  شوێنهاتێکی ئەرێنی  لە ناوچە بە دواوە بووە  و دەبێ  ئەو هاوکاریگەلە تا بنبڕ کردنی  بە تەواوی  تڕوڕیزم  درێژەی ببێت .

ولادیمیر پووتین  سەرۆک کۆماری ڕووسیاش  وێڕای ئاماژە بە  پەیوەندی  ڕوولە پەرەی  ڕووسیا و ئێران لە بوارگەلی جۆراوجۆردا جەختی کرد   موسکو  ئامادەی گەشە پێدانی  هەرچی زیاتری پەیوەندیەکان  لە گەڵ تارانە لە  پێناو بەرژەوەندی هاوبەش .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دوای واژۆ کرانی کۆنوانسیۆنی  میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر وتیشی: نزیک بوونەوەی دەوڵەتەکان، ڕەچاو کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و مێژویی بوونی پەیوەندیی گەلانی ناوچەکە، واژۆ کرانی حەوت بەڵگە، بەتایبەت کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەری لێ کەوتووەتەوە. ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە لەو دەستھاتە ھەرەگرینگانەی کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر، ئاسایشت و سەقامی ئەم ناوچەیەیە، وتیشی: ئەمەی کە ڕاشکاوانە ڕاگەیەندراوە کە دەریای خەزەر بەس ھی پێنج وڵاتی قەراخی ئەم دەریایەیە و ھیچ ھێزێکی بیانی ناتوانێ تیای دا ھاتوچۆ بکات و ئاسایشتەکەی بەس لە پاوانی ئەم پێنج وڵاتەی قەراخیەتی، خۆی لە خۆی دا بە واتای چەسپێندرانی ئاسایشتی دەریای خەزەرە.

ڕۆحانی ھەروەھا ترانزیت و گوێزرانەوەی نەوت و گازی وەک بارستایی و تایبەتمەندیی ئێستای دەریای خەزەر لێکدایەوەو وتی: ئێران لە بواری ترانزیت و گواستنەوە ڕۆڵێکی گرینگی ھەیەو لە ڕۆژھەڵاتی دەریای خەزەر بە ھاوکاریی تورکمەنستان و کازاخستان، لە لای ڕۆژئاوای لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا، دەتوانێ ئەورووپا، ئاسیای ناوەندی و قەوقاز بنووسێنێ بە ئاوەکانی باشووری کەنداوی فارس و عوممانەوەو ئەمەش بەو واتایەیە کە دەریای خەزەر دەتوانێ ڕێگایەکی گواستنەوە بێت بۆ ناوچەکەو بەدەر لە ناوچەکەش.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھیواداریی دەربڕی کە ئەو ھەنگاوە گرینگانەی کە لە ئاراستەی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتی زیاتری دەریای خەزەر ھەڵگیراوە بە قازانجی تەواوی گەلانی ناوچەکە بێت.

کۆنوانسیۆنی میکانیزمی مافەوانیی دەریای خەزەر ڕۆژی یەکشەممە و لە پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی  قەراخی دەریای خەزەر لە شاری ئاکتائۆی کازاخستان  بە ئامادە بوونی  سەرۆک کۆمارانی  ئێران   ڕووسیا  کازاخستان  تورکەمنستان و کۆماری ئازەربایجان  لە لایەن نوێنەرانی ئەم وڵاتانەوە واژۆ کرا.

سەرپەیڤ