ساڵحی : چارەنووسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکێک لە گرینگترین دڵگرانیەکانی جیهانە
ئهیلوول 18, 2018 12:31 Asia/Tehran
بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەیەکێک لە گرینگترین پرسەکانی جێی دڵگرانی جیهان زانی و وتی: هەڵوێستی یەکلایەنەی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لەو ڕێککەوتنە، کارتێکەریی نەرێنی دەبێ لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی.