تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 15:10 Asia/Tehran
  • لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی عەرەبستانی لە تورکیا، شوێن پەنجەی تیرۆریزمی دەوڵەتیی ڕژێمی سەعوودی پێوە دیارە

عەرەبستانی سەعوودی و ونبوونی نادڵخوازی جەمال خاشقجی

تەرمی جەمال خاشقچی Jamal Khashoggi، ڕۆژنامەنووسی ناڕازیی عەرەبستانی لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەستەمووڵی تورکیا، دۆزراوەتەوە.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ناڕازیی عەرەبستانی

ڕۆیترزیش پێشتر، بە گێڕانەوە لە هەندێک لە کاربەدەستانی تورک نووسیبووی کە "جەمال خاشقچی" ڕۆژنامە نووسی سەعووودی لە کۆنسوولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵدا کوژراوە.

خاشقچی سێشەممەی ڕابردوو لەگەڵ دەزگیرانەکەی بۆ تاپۆ کردنی زەواجەکەی سەردانی کۆنسوولخانەی عەرەبستانی کردبوو کە تا ئێستا ئیدی نەگەڕاوەتەوە.

لەحاڵێکدا کە عەرەبستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم ڕۆژنامەنووسە لە کۆنسوولخانەکەی چووەتە دەر و دواتر ڕفێنراوە، حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە بە پێی زانیارییەکان، خاشقچی هەروا لە بینای کۆنسوولخانەکەدایە.هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان گوتوویانە کە خاشقچی، بەهۆی ئەشکەنجەوە کوژراوە.

ناوی "جەمال خاشقچی" ڕۆژنامەنووسی ناڕازی و ڕەخنەگری ڕژێمی سەعوودی لە پێڕستی ئەو کەسانەی بووە وا ڕژێمی سەعوودی پێ و شوێنی گرتووە بەمەبەستی دەسبەسەرکرانی هەر بۆیە لە ترسی قۆڵبەستکرانی لە دەرەوەی عەرەبستاندا دەژیا.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ناڕازیی عەرەبستانی

جەماڵ خاشقچی لە ساڵی 2003دا، بە فەرمانی وەزارەتی ئەمن و ئاسایشی عەرەبستان لە سەرنووسەریی ڕۆژنامەی وەتەن وەلانرا و لە ساڵی 2010 پاش گەڕانەوەی دووبارەی ناچار بوو خۆی لەکار بکشێتەوە، ئەو دواتر لە ڕۆژنامە و ڕاگەینەرە نێودەوڵەتییە عەرەبیەکاندا ئیشی کردووە. خاشقچی لە سێپتەمبەری 2017دا بەهۆی هەندێک بابەتی ڕەخنەگرانەی لە حکوومەت، ناچار بووە خاکی عەرەبستان بەجێ بێڵێ و دواتر لە سێشەممەی حەفتەی ڕابردووش کوژراوە.

ژێدەرە عەرەبستانییەکان لە حاڵێکدا باسی چوونەدەری خاشقچی لە کۆنسوولخانەکەیان دەکەن کە کەس تەنانەت دەزگیرانەکەشی، نەیاندیتووە کە جەماڵ لەوێ بێتە دەر. لەلایێکی دیکەوە سەرچاوە ئاسایشییەکانی تورکیا لەسەر ئەم خاڵە پێیانداگرتووە کە دیتنەوەی فیلمی کامێڕا ئاسایشییەکان، چوونەدەری خاشقچییان تۆمار نەکردووە. هەروەها ئەم ژێدەرانە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو بە دەستی گرووپێکی 15 کەسی لە کۆنسوولخانەکەدا کوژراوە و دواتر تەرمەکەی لەوێ براوەتە دەر.

جەماڵ خاشقچی

ئەم ڕووداوانە نیشان دەدەن کە عەرەبستان، کۆنسوولخانەکانی خۆی لە تورکیا و وڵاتانی دیکە کردووە بە شوێنێکی فەرمی بۆ بەڕێوە بردنی هەڵمەتی تیرۆر. بابەتێک کە پێشتریش لە ڕووداوگەلێکی وەکوو کارەساتەکەی 11ی سێپتەمبەری ئەمریکا سەلمابوو و ساڵانێکی زۆرە کە کۆڕ و کۆمەڵە ئاسایشییەکان، پەرۆشی دەورگێڕانی عەرەبستانی سەعوودی و پاڵپشتی ئەو وڵاتەن لە تاقمە تیرۆریستییەکان و کەسانی تووندئاژۆ لە سەرانسەری جیهاندا.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ناڕازیی عەرەبستانی

ئێستا بە دەرکەوتنی لایەنە جۆربەجۆرەکانی کوژرانی خاشقچی، پێدەچێ کاتی ئەو گەیشتبێت کە کۆمەڵگای جیهانی و تورکیا کاردانەوە پیشان بدەن، لە ئاست چالاکییە شاراوە و هاوتەریبەکانی عەرەبستان کە بە بەهرە وەرگرتن لە ڕێکخراوە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بەڕێوەیان دەبات. بێدەنگی لە بەرامبەر ئاوەها کردەوەگەلێک بە مانای بەئاوەڵا هێشتنەوەی دەرگایە بۆ چالاکی ئازادی تیرۆریزمی دەوڵەتی.

 

سەرپەیڤ