تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 23:11 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی وەرزی هەنار لە ناوچەی هەورامان

وەرزی هەنار ڕنین و دروست کردنی ڕوبە هەنار لە هەورامان دەستی پێ‌ کردوە.

ڕێ وڕەسمی یەکەمین کۆڕەجێژنی هەناری هەورامان بە ئامانجی یارمەتیدان بۆ گەشەی گەشتیاری و ناساندنی هەناری هەورامان بە بازاڕەکانی ناوخۆیی و حیهانی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادەبوونی خەڵک، بەرپرسان و میدیا و پەیامنێران لە گوندی ناوازی ناوچەی هەورامانی پارێزگەی کوردستان دەست پێکرا.

هەورامان  ناوچەیە کە لە هەر دوو پارێزگەی کوردستان و کرماشان دایە .

ناو یەکەمین گوندی  ناوچەی هەورامان له کوردستانە.

بەرهەمی کشت و کاڵی  ئەم ناوچەیە تووفەرەنی ، گوێز، هەنار ، هەنجیر، ترێ و سێوە.

هەنار نیشانەی پاکی  و سەلامەتە  . ئەم بەرهەمە لە هەورامان بایخێکی زۆری هەیەو  وەک برەندی کشت و کاڵی دەناسرێت .

بەرینایی باخەکانی هەناری ئەم شارە 350 هیکتارە و مام ناوەندی  بەرهەمی هەنار لەم ناوچەیە  هەژدە تەن لە هەر هکتارە.

لەم ڕێ وڕەسمە ژومارێک کچ و کوڕی ئەم گوندە کە جل و بەرگی خۆجێییان لەبەرە  هەرکام  بە هەڵگرتنی سەوەتەی  هەنار بەسەر سەریانەوە  لەم ڕێ وڕەسمە بەشداری دەکەن .

وەرزی هەنار ڕنین و دروست کردنی ڕوبە هەنار لە هەورامان  دەستی پێ‌ کردوە و هاوڵاتیانی ناوچەکەش لەم وەرزەدا سەرقاڵی چنینەوەی بەرهەمەکانیان، جوتیارێکیش دەڵێت: بەرهەمی هەناری ئێمە زیاتر لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساغ دەکرێتەوە.

ناوبانگی و زۆری هەناری هەورامان  وای کردوە کە ئەم وەرزە تایبەتمەندی خۆی هەبێت و ساڵانە و لەسەرەتای وەرزی پاییزدا هەورامییەکان  سەرقاڵی چنینەوەی بەرهەمی هەنارن بەمەبەستی فرۆشتن و دروستکردنی ڕوبە هەنار.

سەرپەیڤ