تشرینی دووه‌م 04, 2018 08:02 Asia/Tehran
  • 13ی خەزەڵوەر نموونەیێکی زەقە لە دوژمنایەتی لە مێژینەی ئەمریکا و هێمای یەکبوونی ئێرانییەکانیشە لە بەرامبەر شەیتانی گەورەدا

سێزدەی خەزەڵوەر ( چواری نوامبر ) رۆژی نیشتمانیی بەرنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .

39 ساڵ لەمەو بەر (13ی خەزەڵوەری 1979) تاقمێک لە خوێندکارانی شوێنکەوتەی ڕێگای ئیمام بە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە و لە پێناو ناڕەزامەندی دەربڕین لە ئاست پیلانە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە دژی ئێڕان، دەستیان گرت بە سەر هێلانەی سیخوڕی و شۆڤاری (باڵوێزخانە)ی ئەرمریکا لە تاراندا.

دەست بەسەرداگرتنی هێلانەی سخوڕیی ئەمریکا لە تاران بەدەستی خوێندکارانی شوێنکەوتووی رێبازی ئیمام خومەینی بیناتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەم ڕۆژە لە ڕاستیدا ڕۆژی گەنجانی شۆڕشگێرە کە بەو هەنگاوەی خۆیان ڕێگەیان بە  بەردەەوام کردنی پیلانەکانی دوژمن گرت.

دەست بەسەرداگرتنی هێلانەی سخوڕیی ئەمریکا لە تاران بەدەستی خوێندکاران

ئەمریکا پێش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی هەموو هەوڵی خۆی لە ئاست پاڵپشتی لە ڕژێمی شا و ڕێگری لە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی خستە گەڕ و پاش سەرکەوتنی ئینقلابیش باڵوێزخانەکەی کردە بنکەیێک بۆ داڕشتن و گێڕانی پیلانی جۆربەجۆر لە دژی ئینقلاب تاکوو بتوانێ بەشێک لە هەنگاوە دوژمنکارانەکانی کە ئەیتوانی لە چوارچێوەی دیپلۆماتیک و بۆ بەلاڕێدا بردنی نیزامی نوێێ ئیسلامی بەڕێوەی ببات، لە ڕێگای هێلانە سیخۆڕییەکەی خۆی لە تاراندا جێبەجێی بکات.

سیخۆڕەکانی ئەمریکا له باڵوێزخانەی ئەمریکا 

ئینقلابی ئیسلامی لە ئێراندا سەرباری ئەوەی کاریگەری قووڵی دانا لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گەلی ئێران و بەهاکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا، گۆڕانێکی بنەڕەتیشی لە نیزامی نێونەتەوەیی جیهان وەدیهێنا و یاسا و ڕێسا و پێودانگە نادادپەروەرانە و نایەکسانەکانی زاڵ لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیشی تێک شێواند.

سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێراندا

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) سەبارەت بەم ڕۆژە گەورەیە فەرموویەتی: " 13 ی خەزەڵوەر، ڕۆژی بەرخۆدانی گەلی ئێرانە لەبەرامبەر پیلانەکانی ئیستیکبار و ڕۆژی نواندنی غیرەتی ئینقلابی گەلی ئێرانە لە پێناو گۆڕانکارییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی ئینقلابی  ئیسلامیدا."

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) بناغە دانەری ئینقلابی ئیسلامی

ئینقلابی ئیسلامی بە دروشمی "سەربەخۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامی" لە ئێراندا سەرکەوت و ئەم سەرکەوتنەش بووبە خاڵی کۆتایی زاڵیەتی ئەمریکا لەسەر گەلی ئێران.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) بناغە دانەری ئینقلابی ئیسلامی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەمەڕ بایەخی ئەم ڕووداوە مێژووییە فەرموویەتی: " سێزدەهەمی خەزەڵوەر، ڕۆژی نواندنەوەی ئازایەتی و بوێری و غیرەتی ئینقلابییە لەلایان گەلی موسڵمانی ئێمەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی

نەفس بەرزی، ئاسوودەیی و سەربەخۆیی ئەم وڵاتە لە سای ڕاوەستان و بەرخۆدان لە بەرامبەر ئیستیکباری جیهانییەوە دەستەبەر بووە. ڕاستی ئەمەیە کە پرسی سەرەکی و کێشەی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاوەستانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانە لە بەرامبەر ملهوڕییە کانی ئەمریکادا. ئەم ئینقلابە زیاتر لە هەر شتێک نیشانی دا هەر گەلێک تەنانەت بە دەستی بەتاڵیشەوە ئەتوانێ سەرچاوەی گۆڕانکاری گەورە بێت تەنانەت لە هاوکێشە سیاسییەکانی زلهێزانی جیهانیشدا.

13ی خەزەڵوەر بووەتە هێمای بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکبار لە لایان گەلی ئێرانەوە

هەر بۆیە 13ی خەزەڵوەر بووەتە هێمای بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکبار لە لایان گەلی ئێرانەوە و هەر وەتر ئەتوانین بە هێمای یەکبوون و یەکیەتییی گەلی ئیڕانیشی بزانین لە بەرامبەر شەیتانی گەورەدا.

گەلی ئێران هەر ساڵ بە بیرکردنەوەی ئەم رۆژە لە رێپێوانێکێ گەورەدا ، یەکڕیزیی نیشتمانیی و ئیسلامیی خۆیان نیشان ئەدەن .

 

سەرپەیڤ