تشرینی دووه‌م 14, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • ئاور وڵامی ئاور / بۆمەلەرزەی خۆڕاگری لە غەززە، کابینەی ئیسرائیل لە سەروبەندی هەڵوەشانەوەیە

مووشەکبارانی بەربڵاوی ناوەندە زایونیستییەکان، وڵام خۆڕاگرییە بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل

ئەرتەشی ڕژێمی زایونی یەکشەممە بە پەلاماردانی کەرتی غەززە و تیرۆری تاقمێک لە سەرکردەکانی هێزەکانی خۆڕاگری، بەدوای هەڵایسانی ئاوری شەڕێکی نوێ بوو لە ناوچەکەدا.

خۆڕاگریی فەلەستینیش ڕۆژی دووشەممە و بەرەبەیانی سێشەممە بۆ وڵامدانەوە بە پەلامارەکانی ئەرتەشی زایونی، پتر لە 50 شارۆچکەی زایونی نشین و هەروەها بنکەی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلییان دایە بەر پەلاماری مووشەکی.

هێرشی خۆڕاگریی فەلەستین لە وڵامدانەوە بە کەتن و جینایەتەکانی ئەم 48کاتژمێرەی دوایی زایونیستەکان لە کەرتی غەززەدا بە هاویشتنی سەدان هاوەن و 400 مووشەک بەرەو ناوەندەکانی تایبەت بە زایونیستەکان لە فەلەستینی داگیرکراودا بەردەوام بووە.

هۆڕنی مەترسی لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراودا لێدراوە و زایونیستەکان لە پەلامارە مووشەکییەکانی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین تۆقابوون و ئەمە بە مانای نواندنی دەسەڵاتی خۆڕاگریی فەلەستینە لە بەرامبەر ڕژێمی زایونیدا.

ئاور وڵامی ئاور، چەشنێک هەڵوێستی بەرامبەرە کە تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە لە چوارچێوەی هەنگاوی چەکدارانە و سەربازی لە بەرامبەر زایونیستییەکاندا لە پێشیان گرتبوو.

ئەم بەرەوڕوو بوونەوەی تەوەری خۆڕاگرییە بووە هۆی ئەوەی کە کاربەدەستانی ئیسرائیلی و غەززە بە هەوڵەکانی میسر، قەتەر، ڕێکخراوی نەتەوەکان و نەرویج، پرسی ئاگربڕ لە غەززە قەبووڵ بکەن.

ئاور بڕ لە غەززە شکەستی ڕژێمی زایونی بوو چوونکە بووە هۆی خۆ لە کارکشانەوەی ئاویگدۆرلیبەرمەنی وەزیری جەنگی ئەو ڕژێمە.

بە خۆ لە کارکشانەوەی لیبەرمەن، ناکۆکی نێوخۆیی لە ئەنجومەنی وەزیرانی نتانیاهو، کە پێش ئەوە هەندێک باس و بابەت سەبارەت بەوە هاتبووە ئاراوە، بە ئاشکرا بۆ هەمووان دەرکەوت.

بەم پێیە نتانیاهو ناچار بوو ڕابگەینێت بێتوو لیبەرمەن خۆ لە کار بکشێتەوە دەبێ هەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمانی بەڕێوە بچێت. لەڕاستیدا ستراتژیای خۆڕاگری، بووە هۆی شکەست هێنان و لەبەر یەک هەڵوەشانەوەی کابینەی ئیسرائیل.

گۆڕانکارییەکانی فەلەستین نیشان دەدات هاوکاری سێ لایەنەی ڕژێمی زایونی، ڕژێمی سەعوودی و ئەمریکا لە پێناو خستنە پەراوێزی مافەکانی گەلی فەلەستین، بە ئامانجی وەدیهێنانی پەراوێزێکی ئاسایشیانە و هێمن بۆ ڕژێمی زایونی پتر لە ڕابردوو تراویلکەی سازش و ئاشتی دەستەبەر کردووە.

هاوکاری سێ لایەنەی ڕژێمی زایونی، ڕژێمی سەعوودی و ئەمریکا لە پێناو خستنە پەراوێزی مافەکانی گەلی فەلەستین

ڕێپێوانی گەڕانەوە لەگەڵ وڵامی مووشەکیی خۆڕاگری فەلەستین بە دەسدرێژکارییەکان و کەتن و جینایەتەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی سەرلێشێواوی زیاتری داگیرکەرانی زایونیست لە بەرامبەر بارستای جۆربەجۆری خۆڕاگری گەلی فەلەستین هەر لە خۆڕاگری مەدەنییەوە بگرە هەتاکوو خۆڕاگری چەکدارانە.

ڕێپێوانی گەڕانەوەی خۆڕاگری فەلەستین

 

سەرپەیڤ