تشرینی دووه‌م 18, 2018 15:28 Asia/Tehran
  • سەرباری نەیارەتییەکانی ئەمریکا، ڕێکخراوی نەتەوەکان دەنگی دایە سەروەری سووریا لەسەر جەولان

بەرنووسی "بڕیارنامەی جەولان" ڕۆژی هەینی لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پەسەند کرا.

بەرنووسی "بڕیارنامەی جەولان" ڕۆژی هەینی لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پەسەند کرا.

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان 

151وڵات دەنگی ئەرێیان دایە ئەم بڕیارنامەیە. تەنیا ئەمریکا و ڕژێمی زایونی دەنگی نایان دایە ئەو بەرنووسە. ئەم بڕیارنامەیە مافی خاوەنیەتی و سەروەری سووریا لەسەر ناوچەی جەولانی باکووری، پشت ڕاست دەکاتەوە و هەمو هەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی لەو ناوچەیەدا بێ بایەخ و پووچەڵ دەکاتەوە.

151وڵات دەنگی ئەرێیان دایە دەنگیان دایه بڕیارنامەی جەولان  

ڕژێمی زایونی لە ساڵی 1967ەوە، نزیک بە 1200 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریای لە بەرزاییەکانی جەولاندا داگیر کردووە و پاش ماوەیێک ئەوێی پێوەستی سەرزەوییە داگیرکراوەکان کرد.

ڕژێمی زایونی بەرزاییەکانی جەولانی داگیر کردووە  

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەرگیزئەو پێوەست کردنەی بە فەرمی نەزانیوە.

جەولان لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا و لە پارێزگای قۆنیتەرەدا هەڵکەوتووە و بەسەرنجدان بە بایەخی ژێئۆپۆلەتیک و ژێئۆستراتژیکی،هەر لە دەسپێکی داگیرکرانی فەلەستینەوە،لەلایان ڕژێمی زایونییەوە گرینگایەتی هەبووە.

بەرزاییەکانی جەولانی سووریا

بەرزاییەکانی جەولان لە نێوان وڵاتانی لوبنان، ئەردەن، سووریا و فەلەستیندا هەڵکەوتووە و زاڵ بوونی بەسەر دیمەشق، بەیرووت و تەلئەبیب وئەمان لەو هۆکارانەیە وا ئیسرائیلی بۆ پاراستنی جەولان وەکوو ناوچەیێکی بندەستی خۆی هان داوە.

لەم چوارچێوەدا ڕژێمی زایونی بە پیلانی جۆربەجۆر، بەدواداچوونی کردووە بۆ پاوەجێ کردنی جێ و شوێنی خۆی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا و لەوانە ناوچەی جەولانی سووریا ئەویش لە ڕێگەی گۆڕانی باری جەماوەری و شوناسی خەڵكەکە و هەروەتر سنوورەکانی ئەو دەڤەرە.

ئەو جموجوڵە پاوانخوازانەی ئیسرائیل لە حالێکدا بەڕێوەدەچێت کە بە پێی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە ڕژێمی زایونی وەکوو ڕژێمێکی داگیرکەر، ڕێگری کراوە کە هێچ چەشنە هەنگاوێک لەپێناو گۆڕانی شوناس و جوگرافیای ناوچەکە هەڵنەگرێت.

ڕژێمی زایونی بە پیلانی جۆربەجۆر، بەدواداچوونی کردووە بۆ پاوەجێ کردنی جێ و شوێنی خۆی لە ناوچەی جەولانی سووریایه

پاوانخوازی و ملهوڕییەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە سووریا و وتەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی لەمەڕ بەردەوامکردنی ڕەوتی داگیرکردنی ناوچەی جەولان لە هەلومەرجێکدا هاتووەتە ئاراوە کە ئەوە سووریا بۆ ساڵانێکی زۆرە دەستەویەخەی پیلانەکانی ڕۆژئاوا و زایونیزمی جیهانی و دارەدەستەکانیەتی لەمەڕ تیرۆریزم.

جنایەتەکانی گرووپی ترۆریستی داعش له سووریا

ئامانجی ئەو ئاژاوە نانەوانە لە سووریادا، لاواز کردنی ئەو وڵاتە، بەمەبەستی داسەپاندنی سیاسەتە داگیرکەرانەکانی ڕۆژئاوا و ڕژێمی زایونییە لە ناوچەکەدا. بەڵام راستییەکەی ئەمەیە کە نیزامی سیاسی و ئەرتەشی سووریا بەردەوام لەپێناو  پاراستنی مافی سەروەری و وەرگرتنەوەی سەرزەوییە داگیرکراوەکان، هەوڵیان داوە.

ئەرتەشی سووریا بەردەوام لەپێناو  پاراستنی مافی سەروەری و وەرگرتنەوەی سەرزەوییە داگیرکراوەکان، هەوڵی داوە

ڕژێمی زایونی لەگەڵ ئەمریکا هەوڵێکی زۆریان خستووەتە گەڕ تا بەرزاییەکانی جەولان پەیوەستی سەرزەوییە داگیرکراوەکان بکەن.

بەرزاییەکانی جەولانی سووریا

بەڵام ئەم جموجوڵانە بەردەوام لەلایان کۆمەڵگای جیهانییەوە ئیدانە کراوە وپەسەند کرانی بڕیارنامە نوێیەکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەویش بە زۆرینەی دەنگەکان، پەیامێکی ئاشکرای هەیە بۆ ئیسرائیل، لەمەڕ ئەوەی کە داگیرکردنی جەولان لە ڕوانگەی نێودەوڵەتی و بڕیارنامە یەک لەدوای یەکەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لەوانە بڕیارنامەی 497، هەنگاوێکی هەڵە بووە و ڕەت دەکرێتەوە و بەشێوەیێکیش بنپێ کردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

 

سەرپەیڤ