کانونی دوھەم 14, 2019 13:15 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرووی شاندێکی باڵادا بۆ سەفەرێکی چوار رۆژە، یەکشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق کە لەلایەن "نزار خەیروڵڵا"ی جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی بەغدا وتی: تاران هەوڵ دەدا چالاکییەکانی کەرتی تایبەت و بەشی تەکنیکی و ئەندازیاری لە عێراق بەهێز بکرێ.

زەریف وتی: هەڵوێستی ئەرێنیی بەرپرسانی عێراقی، لەبارەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات، هۆکاری بەهێزکرانی پەیوەندییەکانەو هەوڵ دەدەین ئەو پەیوەندییانە لەبواری جێ بەجێ کراندا چڕببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: پاش سەرکەوتنی خەڵکی عێراق بەسەر ترۆریستانی داعش، هەندێ کێشە کەوتە بەردەم ڕەوتی هاوکاریی دوو وڵات لەلایەن ژمارێک وڵاتەوە لەوان ئەمریکا، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە بە ڕاوتەگبیری بەرپرسانی ئێران وعێراق پووچەڵ کرایەوە.

زەریف، ئەمریکای بە ئەسپێکی دۆڕاو ناوبردو وتی: واشنگتۆن چل ساڵە کە لەسیاسەتەکانی هەمبەر بە گەلی ئێران، شکستی هێناوە.

محەممەد جەواد زەیف، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە پاش دیدار لەگەڵ "محەممەد عەلی حەکیم" هاوشانە عێراقییەکەی لە بەغدا وتی: پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیاداو هاوکاری لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەوێنەی تەوەر و پرسە باسکراوەکان لەو چاوپێکەوتنەدا بووە.

زەریف وتی: دوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش هاوپێوەند بەگەمییەوانی و سەرچاوە ئاویەکانی ئەروەندرود و شەتولعەرەب لەنێوان دوو وڵاتدا. زەریف هەروەها وتی : ئێران داکۆکی دەکا لە هەوڵەکانی عێراق بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی جیهانی عەرەب لەگەڵ سوریاو گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆمکاری عەرەب.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ لەروانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، مەترسیی سەرەکی بۆ ناوچە، داکۆکی لە رژیمی زایۆنییە.

وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: سەرباری ئابلۆقەی ئابووریی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بەتاران، بەغدا پێ دادەگرێ لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییە جیاجیاکان لەوان هاوکاریی ئابوری لەگەڵ تاراندا.

"محەممەد جەواد زەریف" و"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ یەکتری لە بەغدا سەبارەت بە دوابارودۆخی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بوارەکانی هاوکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات و هەروەها گۆڕانکارییە ناوچەیی وجیهانییەکان وتووێژیان کرد.

عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگی و مێژووییەکانی نێوان ئێران و عێراق، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و وتی: عێراق لەهەوڵدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ وێنە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پەرە پێ بدات.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەردان بۆعێراق، ڕێزی گرت لە هەڵوێستی ئەرێنیی حکومەتی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پرس و بابەتگەلی ناوچەو کۆماری ئیسلامیی ئێران.

محەممەد جەوادی زەریف پێی داگرت لەسەر درێژەی پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵات و حکومەتی عێراق لەقۆناخی ئێستاداو بەهێزکرانی سیستەمی سیاسی و دیموکراسی لەو وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە چاویشی کەوت بە "محەممەد عەلی حەکیم" هاوشانە عێراقییەکەی و لەگەڵ ناوبراودا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵیی و پرسە ناوچەییەکان وتووێژی کرد.

محەممەد جەواد زەریف و شاندی هاوڕێی لەگەڵ "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە دانیشتنێک لەگەڵ "سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئیسلاح و سازندەیی عێراق بەئامادەبوونی ژمارێک لە سەرانی ئەو هاوپەیمانییە، لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکان وتووێژیان کرد.

لەو دانیشتنەدا ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق تاووتوێ کرا.

بڕیارە محەممەد جەوادی زەریف لەو گەشتە چوار رۆژییەدا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و محەممەد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی عێراقیش دیدار و وتووێژ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و ئامادەبوون لە سێ کۆبوونەوەی تیجاریی چالاکوانانی ئابووریی کەرتی تایبەتی دوو وڵات لە بەغدا، سلێمانی و کەربەلا، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ