شوبات 05, 2019 21:11 Asia/Tehran
  • کۆدەنگیی عێراقییەکان لە دژی وتە پڕوپووچەکانی ترەمپ

وتە پڕوپووچەکانی ترەمپ سەبارەت به بەشداری سەربازیی ئەو وڵاتە لە بەغدا و ئێران بخاتە ژێر چاودێری خۆی

وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بەشداری سەربازیی ئەو وڵاتە لە بەغدا، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی کاربەدەست و گرووپە سیاسییەکانی عێراق بووەتەوە.

ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی کە بەنیاز نییە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بباتە دەر، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئامانجی ئەمریکا لە پاراستنی بنکەی سەربازی خۆی لە عێراقدا ئەوەیە کە بەنیازە ئێران بخاتە ژێر چاودێریی خۆیەوە.

وتەکانی ترەمپ لە چەند لایەنەوە، جێگەی تێرامان و لێکدانەوەیە

یەکەم ئەوەیە کە وتەکانی ترەمپ باس لەوە دەکات کە ئەو عێراق وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆی خودانی سەروەری نابینێ. ترەمپ لە ئاخر و ئۆخری دیسەمبەری 2018ش لە سەردانێکی نەهێنی بۆ عێراق و لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە کۆی سەربازانی ئەمریکیدا وتارێکی پێشکەش کرد.

سەردانی نەهێنی ترەمپ بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی عێراق

ترەمپ ئێستاکە لە وتەگەلێکی خۆوەردەرانەدا بانگەشەی کردووە کە ئەمریکا تێچوویێکی زۆری سەرف کردووە بۆ ساز کردنی بنکەی سەربازی لە عێراقدا و لەم بنکەیەش بۆ خستنە ژێر چاودێریی ئێران کەڵك وەردەگرێت. ئەم وتانەش بەپێچەوانەی ڕێککەوتنەکەی بەغدا و واشنتۆنە چوونکە کاربەدەستانی عێراقی ڕایانگەیاندوووە کە هیچ کات مۆڵەتیان نەداوە بە ئەمریکا  کە جوگرافیای ئەو وڵاتە لە دژی وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە و لەوانەش ئێران، دەکار بێنێت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ڕاگرتنی هیزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقدا وتی کە: ئەم ‌هێزانە بۆیان نییە ئاگایان لە زۆر شت و لەوانە ئێران هەبێ، ئێمە قەت ڕێگەیان پێ نادەین. ئەرکی هیزە ئەمریکییەکان لە عێراقدا تەنیا لە پەیوەندی لەگەڵ خەباتی دژی تیرۆریزمە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق

دووەمین بابەتیش ئەوەیە کە ترەمپ و حکوومەتەکەی لە هەوڵی ئەوەدان لە جوگرافیای عێراق لە پێناو پاککردنەوەی حیسابە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئێران بەهرە وەربگرن و لەمپەر بنێنەوە لەسەر ڕێگای پەیوەندییەکانی نیوان ئێران و عێراقدا.

ئەمریکا لە سووریادا بەرەوڕووی شکەست هاتەوە، چوونکە هەوڵێکی زۆری خستە گەڕ و خەرجێکی زۆریشی کرد تا بەڵکوو داڕشتی سیاسیی یاخود هەر هیچ نەبێ سەرۆک کۆماری ئەو ولاتە بگۆڕێ، بەلام ئەو هەوڵانە بە پاڵپشتی تەوەری خۆڕاگری بە ڕێبەرایەتیی ئێران لە نیزامی سووریا، هیچ ئەنجامێکی بەدواوە نەبووە و ترەمپیش بە ناچار ڕایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا دەباتە دەر.

 شکەستی ئەمریکا لە سووریا 

عێراق یەکێک لە گرینگترین هاوپەیمانەکانی ئێرانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تا ئێستاکەش نەیارەتی دەربڕیوە لەگەڵ هەرچەشنە بایکۆتێکی دژی ئێران.

هەر لەم پەیوەندییەدا، خاتوو حەنان فەتلاوی سیاسەتوانی بەناوبانگی عێراقی پێیداگرتووە کە : "ئێمە نامانەوێ عێراق ببێتە شوێنێ حیساب پاککردنەوەی سیاسیی ئەمریکا لە دژی وڵاتانی دیکە."

خاتوو حەنان فەتلاوی سیاسەتوانی بەناوبانگی عێراق

خاڵی کۆتاییش ئەوەیە کە وتە خۆوەردەرانەکانی ترەمپ و بنپێ کردنی سەروەریی عێراق لەلایان ئەوەوە، کە کۆ دەنگی عێراقییەکانی لە دژی ئەمریکا بە دواوە بوو، لە ئەنجامدا ئەتوانێ ببێتە هۆی پێداچوونەوە لەسەر ڕێککەوتننامەی ئاسایشی لەگەڵ ئەمریکا.

حەسەن کەریم کەعبی، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق

هەر لەم بوارەدا، حەسەن کەریم کەعبی، یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق وێڕای ئەوەی کە وتەکانی ترەمپی بە بنپێ کردنی ڕاشکاوانەی سەروەری و دەستووری عێراق لێکدایەوە، پێیداگرت کە پەرلەمان یاسایێک پەسەند دەکات کە بەو پێیە، ڕێککەوتننامەی عێراق و ئەمریکا هەڵدەوەشێتەوە و بەشداری ڕاوێژکاران و موستەشارانی ئەمریکی لەو وڵاتەدا کۆتایی پێ دێت.

 

 

سەرپەیڤ