شوبات 20, 2019 19:54 Asia/Tehran
  • قسەوباسی لاوەکیی سەبارەت بە گەشتی بن سەلمان لەناوچەدا

پاشمیری سەعودی لەدرێژەی گەشتە ناوچەییەکانی بۆ وڵاتانی ئاسیایی لەپاکستانەوە ڕووی کردە هیند، خەنیمی دێرینەی ئەو وڵاتە . محەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعودی پاش کۆتایی سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ پاکستان گەیشتە دێهلی نوێ و لەلایەن ناریندا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان پێشوازیی لێکرا.

واپێ دەچێ، پاشمیری سەعودی لەو سەفەرەدا باسی سەرمایەنانەوە لە کەرتی وزە، ژێرخانەکان وهەروەها بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان سەعودیا وهیندستان بکات.

رۆژی ڕابردوو خۆپێشاندانی خەڵکی توڕەی هیند لە دێهلی نوێ بۆ نەیارەتی لەگەڵ سەفەری پاشمیری عەرەبستانی بەڕێوە چوو و ئامادەبووان لەو خۆپێشاندانە، وێنەکانی بن سەلمانیان لەکاتێکدا کە دەستەکانی بەخوێن سورە، لەدەستدابوو و سیاسەتەکانی ناوبراو بۆ وێنە شەڕی دژ بەیەمەن و هەروەها کوشتنی جەمال خاشوقچی، یان شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران کوشتاری خەڵکی یەمەن بەتایبەت ژنان و منداڵانی بێتاوانیان ئیدانەکردو بن سەلمانیان وەک بکوژ ناوبرد.

خەڵکی هیند لەو خۆپێشاندانانە هەروەها ڕەفتاری نالەباری بەرپرسانی سەعودی لەگەڵ کرێکارانی هیندستانیی دانیشتووی عەرەبستانیان شەرمەزار کرد.

سەفەری بن سەلمان بۆ پاکستانیش بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەرفراوانی پاکستانییەکان بۆوە. ناڕەزایەتی جەماوەریی بوو بەهۆ هەتا پاشمیری سەعودی بەڕۆژێک دواکەوتن بگاتە ئیسلامئاباد.

خەڵکی پاکستان، دەسوەردانەکانی عەرەبستان لەکاروباری ناوخۆی پاکستانیان بەمایەی هاتنەدی کێشەوگرفت بۆ موسڵمانانی جیهان زانی و لەسەر ئەو ڕایەن کە عەرەبستان وژمارێک وڵاتی عەرەب لەهەوڵ دان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هێرشبەریەکانیان، پاکستان تێوەگلاوی قەیرانەکانی ناوچە لەوان شەڕی یەمەن بکەن و سودی لێ وەربگرن.

محەممەد بن سەلمان، پاشمیری عەرەبستان بە حەوت فڕۆکەو بە ئێسکۆرتی فڕۆکە پاکستانییەکان و لەنێو ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی گەیشتبۆ فڕۆکەخانەی "نورخان"ی ئیسلامئاباد. هەڵبەت سەفەری بن سەلمان لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە پاش تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە ناوچەی کشمیر چل و چوار پۆلیسی هیندی کوژران. دێهلی نوێ، پاکستان بە دەست تێدابوون لەو ڕووداوە تۆمەتبار دەکاو ئیسلامئاباد هەموو تۆمەت وبوختانەکان بەپڕووپووچ دەزانێ.

ئەو دیدارانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە ناکۆکی نێوان ئیسلامئاباد و دێهلی نوێ بەشێوەیەکی بەرچاو قووڵ بووەتەوە. لە ڕابردوودا، پەیوەندیی نێوان پاکستان و عەرەبستان لەڕوانگەی ئابورییەوە زۆر ئەرێنی بووەو ریاز لەڕۆژانی دژواردا داکۆکی دراڤی لەو وڵاتە دەکرد و لەلایەکی دیکەشەوە ئیسلامئابادیش بە چەک وچۆڵەکانی یارمەتی ریازی دەدا.

سەرپەیڤ