نیسان 21, 2019 01:05 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی مەهدی (عج)

سبەی یەکشەممە ١٥ی شەعبانی ساڵی ١٤٤٠ی کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩، ڕیککەوتە لەگەڵ ساڵوگەڕی لەدایک بوونی دوازدەهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان ، حەزرەتی مەهدی عج .

حەزرەتی مەهدی (دخ) لە بەیانی نێوەی شەعبانی ساڵی ٢٥٥ی کۆچی مانگی لە سامیرا لەدایک بووە ، باوکی بەڕیزیان ئیمام حەسەن عەسکەری (دخ) و دایکی بەڕیزیان ، حەزرەتی نەرجیس خاتون (س) بووە.

حەزرەتی مەهدی (دخ) دوای لەدایک بوونی نێزیک بە پێنج ساڵ لەژیر سەرپەرەشتی باوکی بەریزیان ئیمام عەسکەری (دخ)  بەشێوەی نهینی دەژیا. دوای شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەن عەسکەری (دخ) لە ساڵی ٢٦٠ی کۆچی مانگی دەورەی غیبەتی سوغرا دەسپێکرا وهەتا ساڵی ٣٢٩ی کۆچی مانگی درێژەی پەیدا کرد. لەم خۆلە دا حەزرەتی مەهدی (دخ) لە رێگەی چوار جێگرەوە درێژەی دا بە کاروباری خەڵک. دەورانی غیبەتی کوبرای ئیمامی زەمانیش لە ساڵی ٣٢٩ی کۆچی مانگی دەسپێکراوە.

لە شەو وڕۆژی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام مەهدی (دخ) خەڵکی ئێرانی ئیسلامی وشیعەکانی جیهان بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکان بە بەڕێوە بردنی جێژنی جۆربەجۆر ، ئیرادەتی خۆیان بە ئیمامی زەمان پیشان ئەدەن .

شارە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی شورو شادمانی دوو هێندەیان هەیە و خەڵکی ولایەتمەداری ئەم ناوچانە بە بەرپاکردنی کۆڕی جیژن وبڵاوکردنەوەی شیرینی ، عێشق وئەوینی خۆیان بە ئیمامی عەسر دەر دەبڕن.

جەژن و شایی بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەهدی [دخ) لە مزگەوتی جەمکەران

شەقامەکانی شاری مەشهەد بە تایبەتی شەقامی سەر بە گڵکۆی ڕەزەوی و شوێنی  دامەزرانی بنکەگەلی سەڵەواتی  بە گوڵ و گوڵاو ڕازێنرایەوەو ئەویندارانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت(دخ) لە نێوان خەڵک دا شەربەت و شیرینییان بڵاو کردەوە

 ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەهدی (دخ)  لە مزگەوتی جەمکەران

کاتی  ئێوارە نەقارەکانی گڵکۆی ڕەزەوی گەیشتنی نیوەی شەعبانیان ڕاگەیاندو زیارەتکاران لەگڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(دخ) کۆبوونەوە و بە نیشاندانی ئیرادەت و ئەوینی خۆیان بەدوازدەهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان، ئەم جەژنی متفەڕکەیان، پیرۆزبایی کرد.

بە بۆنەی  گەیشتنی ساڵڕۆژی  لەدایک بوونی  حەزرەتی ئیمامی عەسر حەزرەتی مەهدی(دخ) گڵکۆی پاکی ڕەزەوی ڕازێندراوەتەوە.

کەنالی ئاسمانی سەحەری کوردیو سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی مونجی وڕزگاریدەری عالەمی بەشەریەت ، ئیمام زەمان (دخ) لە هەموو موسوڵمانانی جیهان وئازادیخوازانی هەموو جیهان پیرۆزبایی دەکات.

جەژن و شایی بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەهدی (د خ ) لە مزگەوتی جەمکەران

 

 

سەرپەیڤ