ڕوحانی : بڕیاری ئێران و پاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی کاردانەوەی خێرا لە سنوورە هاوبەشەکان
نیسان 23, 2019 10:40 Asia/Tehran
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنە هەواڵێکی هاوبەشدا لە گەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تاران وتیشی : ئێران و پاکستان ڕێککەوتوون کە هاوکاری ئاسایشی نێوان دوو وڵات پەرە بستێنێ . ڕوحانی وتووێژ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستانی بە هەنگاوێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی تاران و ئیسلام ئاباد زانی و وتیشی : دوو وڵات پێداگرن ئەو پەیوەندیانە پەرە بستێنێ و هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێ ئەو پەیوەندیانە بخاتە ژێر کاریگەریەوە .