ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران : تەنیا ڕێگای زاڵ بوون بە سەر شەیاتین و کافران، خۆڕاگرییە
May 08, 2019 10:16 Asia/Tehran
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆڕی خووگرتن بە قورئانی پیرۆزەوە کە لە سەروبەندی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ح سەینییەی ئیمام خومەینی(رە) و بە بەشداریی قورئان خوێنان، موناجات بێژان و مەدیحەخوێنانی قورئانی بەرپا کرا، تێگەییشتن لە چەمکە قورئانییەکان و ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەکانیان بە پێداویستییەکی بنەمایی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای ئیسلامی زانی و لە سەر ئاماژەی ڕاشکاوانەی قورئان بۆ بەرنگار بوونەوەی ئیستیکبارو کوفرو تاغوتەکان و خۆڕاگری لە بەرامبەریاندا جەختی کرد.