ته‌مووز 18, 2019 17:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی جێگری سەرکۆنسولیی تورکیا لەهەولێر

ڕەسانە و میدیاکان لە هەریمی کوردستانی عێراق باسیان لە کوژرانی جێگری سەرکۆنسولی تورکیا لەهەولێر داکرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ژولای کاتژمێر  ١٤ بە کاتی خۆجێی،دووی نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی، کۆمەڵێک لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیا لە ھەولێر لە چێشتخانەیەکی ئەم شارەدا لە لایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە درانە بەر دەمانچە.

هەندیک لە ڕاپۆرتەکان باسی ئەمە دەکەن کە ژمارێک لە هاورییانی ئەم دیپلۆماتەیش لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە دا تێاچوون.

جێگری سەرکۆنسوولی تورکیا لەئاکامی پەلاماری کەسانی چەکداری نەناس لە شاری هەولێر لە باکووری عێراق کوژراوە.

لەم پەلامارە سی گیانپارێزەری ئەم دیپلۆماتە تورکیاییەیش بریندار بوون. هەلبەت ژمارێک لە میدیاکان لە وان کەنالی تەلەڤەزیۆنی ئیسکای نیوزی عەرەبی باسیان لە کوژرانیی سێ دیپلۆماتی تورکیایی کرد لە پەلاماری دۆێنێ دا. 

سەرکردایەتیی ھێزە ئاسایشتییەکانی ھەولێر  وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە دڵنیایی داوە کە ئاسایشتی تەواوی دیپلۆماتە بیانییەکان و شارومەندانی ھەولێر دابین دەکات و ھۆکارانی ئەو پەلامارەش بەم زووانە ناس دەکات و سزایان دەدات.

ھەروەھا لەو ئاگاداری نامەیەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە ھێزەکانی ئاسایشت ماوەی ئەوە نادەن کە ئاسایشتی ھەولێر لە لایەن ھیچ ڕەوتێکەوە بخرێتە مەترسییەوەو لێکۆڵینەوەی پێویست لە بارەی ئەم ڕووداوەش دەستی پێ کراوە.

هەروەها لەمبارەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە توویتێکدا رایگەیاند: ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانمان لە هەولێر دەکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ل

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاندووە: لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر رووداوەکەی هەولێر بە تەلەفۆن قسەی کردووە.

چاوش ئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقیش پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام داوە، لەبارەی رووداوەکەشەوە، گوتی: "دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بە سەختی بریندارە. یەکەم کەسیش کە پەنجەی تۆمەتی بۆ رابکێشین و بێتە مێشکمانەوە پەکەکەیە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی تەقە لە کارمەندانی کۆنسوولخانەی تورکیا لە هەولێر،پێداگریشیان کرد لەسەر پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە.

هێشتا هیچکەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتۆتە ئەستۆوە بەڵام کەناڵی دەنگ وباسی تورکیایی "هابەر تورک" ڕاپۆرتی داوە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا"پە.کە.کە" هۆکاری ئەم پەلامارەبوون.

 

 

 

سەرپەیڤ