ته‌مووز 30, 2019 14:16 Asia/Tehran
  • وشداریی سپا بە پاپۆڕی جەنگیی بەریتانی: گیانی خۆتان مەخەنە مەترسیەوە

گەیشتنی دووهەمین پاپۆڕی جەنگیی بەریتانیا بە کەنداوی فارس

گەمیەکی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پاپۆڕێکی جەنگیی بەریتانی فەرمانی پێدەدات خۆ لە ئەرکەکەی وەرنەدات.

لەمدواییانەدا فیلمێک لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی زەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بڵاو بووەتەوە کە تێیدا بەلەمەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران، پاپۆڕێکی نەوت هەڵگری بەریتانیایان لە پێش چاوی پاپۆڕێکی جەنگی ئەو وڵاتە خستە ژێر چاودێری و کونترۆڵی خۆیانەوە و لە کاتێکدا پاپۆڕە جەنگیە بەریتانیەکە بەنیازی خۆ وەردان لە ئەرکەکەی سپای پاسداران بوو، بەلەمەکەی سپا، فەرمانی پێدەدات کە دووری بکات لە خۆهەڵقوتان لە فەرمانبەریەتیەکەی.
وشداریی سپا بە پاپۆڕی جەنگیی بەریتانی

بابەتێک کە لەم نێوەدا گرینگە ئەوەیە کە ئەو پاپۆڕە ئینگلیزیە هەمان پاپۆڕە کەوا گەمیی ئێسێتنا ئیمپرۆشی ئێسکۆرت دەکرد و لە بەرواری 28ی پووشپەڕدا هەر لەلایان هێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە ڕاگیردرا.

وشداریی سپا بە پاپۆڕی جەنگیی بەریتانی

لەم فیلمەدا سەرباری وتووێژی بەلەمەکانی سپا لەگەڵ پاپۆڕی بەریتانی، وێنەگەلێکیش لەمەڕ کونترۆڵ کردنی پاپۆڕی ئینگلیزی لەلایان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپایشەوە پیشان دەەدرێت.

لەم وتووێژەدا سەرەتا بەلەمی سپا بە پاپۆڕە بەریتانیەکە ڕادەگەینێت کە: " پاپۆڕی ئینگلیزی ئێف 236، من بەلەمی هێزی دەریایی سپام لەسەر تۆڕی 08ی دەریایی قسەتان لەگەڵ دەکەین، ئایا گوێتان لە دەنگی منە؟"

پاپۆڕی ئێف 236یش لە وڵامدا دەڵێت: :بەلەمی هێزی دەریایی سپا، ئەمن پاپۆڕی ئێف 36 م."

وشداریی سپا بە پاپۆڕی جەنگیی بەریتانی: گیانی خۆتان مەخەنە مەترسیەوە

بەلەمەکەی سپا دیسانەوە دەلێت: " پاپۆڕی جەنگیی ئێف 236، من بەلەمەکەی هێزی دەریایی سپام، نەوت هەڵگری بریتیش هەریتەیج لە ژێر کونترۆڵی مندایە، فەرمانت دەدەمێ خۆ لە ئەرکی من وەر مەدە.

لە درێژەدا سەیری فیلمەکەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بکەن :

 ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ، 19 ی تەمووز نەوتهەڵگرێکی بەریتانای لە گەرووی هۆرمز بە هۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا و ڕێسای دەریاوانیی راگرت و بۆ بەندەرعەباسی گواستەوە .

دەستگرتن بە سەر نەوتبەرێکی ئینگلیسی لە گەرووی هۆرمۆز له لایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی

 لە چوارچێوەی یاسا دەریاییەکاندا لەوان کۆنواسیۆنی مافی دەریاکان لە ساڵی 1982 ، گەمیەکی لەشکەریی دەتوانێ لە دەریای ئازاددا بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و رێساکانی مافی نێودەوڵەتیی لەو کاتانەدا کە  گەمیەکی لەشکەری یان مەدەنی یاسا و رێسای نێودەوڵەتیی ڕەچاو نەکات ، رایگرێ و بیپشکنێ . 

سەرپەیڤ