ئاب 24, 2019 21:40 Asia/Tehran
  • سیستەمی باوەڕ 373، پیشاندەری ئاستی باڵای دەسەڵاتی ئاسمانیی ئێرانە

کاردانەوەی سیستەمی باوەڕ 373 لە میدیاکانی جیهاندا

سیستەمی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانی دوورهاوێژی باوەڕ 373 بە ئامادەبوونی حوججەتولئیسلام ڕوحانی و تاقمێک لە سەرکردە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە فەرمی پەردەی لەسەر لادرا.

سیستەمی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانی دوورهاوێژی باوەڕ 373

سیستەمی خۆجێیی بەرگری ئاسمانی دوور هاوێژ و بەرزەبڕی "باوەڕ 373" گرینگترین گەڵاڵەی مووشەکیی ئێرانە کە سیستەمێکی گەڕۆکە و تا 300 کیلۆمەتریش دەپێوێ. توانای دیتنەوە و سەریەتی دانانی 100 ئامانج و توانای تێکهەڵچوونی هاوکات لەگەڵ  6 ئامانجی جۆربەجۆر، ئەو سیستەمەی خستووەتە کۆی باشترین سیستەمە مووشەکیەکانی جیهان و لەوانە ئێس 400.

ئەم سیستەمە مووشەکیە تەواو خۆجێییە کە بە فەرمانی حەسەن ڕوحانی خراوەتە نێو زنجیرەی سیستەمە مووشەکی و  بەرگرییەکانی ئێرانەوە کە هەر بەو هۆیەوە پتر لە ڕابردوو ئاسایشی ئاسمانیی ئێرانی لە بەرامبەر هەڕەشە و گوڕەشەکانی دوژمنانەوە  پتەوتر کردووە. پیشەسازی بەرگری، یەکێکە لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی دەسەڵاتی کۆماری  ئیسلامیی ئێران  و دەورێکی کاراش دەگێڕێ لە دەستەبەری ئاسایشی وڵات لە بەرامبەر دوژمنانەوە.

پیشەسازی بەرگریی ئێران لە پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بە هەڵوێستی سەربەخۆیی خوازیەوە هاتووەتە دی و ئەمڕۆکە بە دەکارهێنانی زانیاریی خۆجێی و سەرباری بایکۆتەکان، کۆی بەرهەمە بەرگرییانەکانی ئێران گەیشتووەتە پتر لە 770 بەرهەم. ئەم سیستەمە ئەتوانێ هاوکات 300 ئامانج ببینێتەوە و 60یشیان پێ و شوێن بگرێت و لەگەڵ شەشیان بە شێوەی هاوکات تێکهەڵچێت.

سیستەمی خۆجێیی بەرگری ئاسمانی دوور هاوێژ و بەرزەبڕی "باوەڕ 373" گرینگترین گەڵاڵەی مووشەکیی ئێرانە

دەسەڵات و توانای بەرگریی ئێران لە ئاستی پیشەسازیی ئاسمانیدا پیشاندەری کارئامەیی سیستەمە بەرگریە خۆجێیەکانە کە بە هاتنە کایەی سیستەمی باوەڕ 373، هەلی هەرچەشنە دەسدرێژی لە دوژمنان ئەستاندووە.

وڵامی بەبڕشتانەی ئێران لە بەرامبەر هەنگاوی دنەدەرانەی ئەمدواییەی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی "گلۆباڵ هاوەک" بۆ نێو خاکی ئێران لە ناوچەی کەنداوی فارس و خستنە خواری ئەو فڕۆکە پێشکەوتووە سیخوڕیە، بەس نموونەیێکی زەقە لە کارئامەیی سیستەمە جۆراوجۆرە بەرگریەکانی ئێران لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا.

سیستەمی خۆجێیی بەرگری ئاسمانی دوور هاوێژ و بەرزەبڕی "باوەڕ 373" گرینگترین گەڵاڵەی مووشەکیی ئێرانە

گۆڤاری نیوزڤیکی ئەمریکی، ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە توانای بەرگریی ئێران نووسی: "ئێران باسی دەسکەوتەکانی خۆیانیان کردووە لە پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەیان و ڕایانگەیاندووە دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا بێ وێنەیە و هیچ خەنیمێکی بۆ نییە، کەچی ئەمریکا هێشتا هەر لە هەوڵی ڕێکخستنی کۆبەندییەکی نێودەوڵەتییە لە پێناو تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

سیستەمی خۆجێیی بەرگری ئاسمانی دوور هاوێژ و بەرزەبڕی "باوەڕ 373"

شکۆفانەوەی پیشەسازیی بەرگریی ئێڕان هەلی هەر چەشنە دەسدرێژیەکی لە دوژمنانی ئینقلابی ئیسلامی ئەستاندووە وهەر چەندە کە ئاستی توانای بەرگریی ئێران هەڵکشێت، هەر بەو ڕادەیەش، ناکارامەیی دوژمنانی زیار دەردەکەوێت.

هەرەس هێنانی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی حکوومەتەکەی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  لە بەرامبەر گەلی ئێراندا، ڕیشەی لە توانا و ویستی ئێران لە پێناو خۆ هەڵسووڕاندن لە ئاستە جۆراوجۆرەکان و بەتایبەت پیشەسازیی بەرگریانەدا هەیە.

شکۆفانەوەی پیشەسازیی بەرگریی ئێڕان هەلی هەر چەشنە دەسدرێژیەکی لە دوژمنانی ئینقلابی ئیسلامی ئەستاندووە

سەربەخۆیی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ تایبەتمەندیە گرینگەکانی دەسەڵات چێ کردن، جێ و شوێنێکی تایبەتی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاو هەندێک وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەخشیوە کە ڕیشەی جەماوەری هەیە و لە چوارچێوەی بیردۆزیی پەیوەندیی نێودەوڵەتی " پشت بەستنی بەرامبەر" مانا ناکرێتەوە و هەر بەم هۆیشەوە، ئاسایشی پاوەجێی ئێران بۆ کڕین نابێت.

سەرپەیڤ