ئه‌یلوول 23, 2019 16:01 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران بە زیاتر لە 14 میلیۆن قوتابی

1ی ڕەزبەر، دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ڕۆژی کرانەوەی قوتابخانەکانە

ئەمڕۆ دوشەممە یەکی رەزبەری 1398 ی هەتاوی ، فێرگە و قوتابخانەکانی ئێران کرانەوە و ساڵی نوێی خێوندن دەسپێبوو .

هەموو ساڵێک بە دەس پێ بوونی مانگی ڕەزبەر، کووچە و کۆڵانەکان ڕەنگ و بۆن و بەرامەیێکی دیکە وەخۆیان دەگرن و هۆگری و سۆزی قوتابیان، دیمەنێکی جوان لە کۆمەڵگدا دەخولقێنێ.

دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران

14 میلیون و 600 هەزار قوتابی ئێرانیی لە قۆناخی جیاجیادا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە ساڵی نوێی خوێندنیان دەسپێکرد .

 ژماری قوتابیانی سەرەتایی ئەمساڵ لە ئێران سەتی دوو زیادی کردووە .
دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆمای ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوون لە قوتابخانەیەکی کچانە لە تاران ، زەنگی ساڵی نوێی  خوێندنی لێدا .

ئامادەبوونی سەرۆک کۆمای ئیسلامیی ئێران لە قوتابخانەیەکی کچانە لە تاران

 روحانی دوای لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن ، لە نێو فێرخوازان و بەرپرسان وتاری خوێندەوە .

ساڵانی دەسپێکی خوێندن، ساڵانێکی زۆر گرینگ و هەستیارە. لەم سەردەمەدا ماڵ و مەکتەب هەر کامەیان بەش بەحاڵی خۆیان ڕۆڵ و دەورێکی تایبەتیان هەیە.

 

 

سەرپەیڤ