تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 16:22 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە و ناڕەزامەندی لە لوبنان و هەڵوێست جیاوازەکان

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا گەلێک خۆپیشاندانی جەماوەری لە لوبنان بەڕێوە چووە.

بنج و بنەوانی ئەم ناڕەزامەندیانەی ئێستا لە لوبنان، باسی ئابووریە. دەسپێکی ئەو ناڕەزامەندیانە دانانی باجی زۆر بووە بۆ دەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکانی تایبەت بە پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

ناڕەزامەندی وخۆپێشاندانی دژە حکومەتیی خەڵک لە لوبنان

بێکاری، هەژاری، کێشەی ئابووری، ڕێژەی زۆری قەرزەکانی دەوڵەت و بەتایبەت بەربڵاوی گەندەڵێ ئەتوانین بە چوار هۆکاری سەرەکی ڕەخنە و ناڕەزامەندیەکانی لوبنان بزانین. 

لەلایێكی دیکەوە حکوومەتی لوبنان بەرەوڕووی کێشەی زۆرە لەمەڕ ڕاکێشانی سەرمایەدانەری بیانی، لە ئاوەها هەلومەرجێکدا حکوومەت ڕووی کردووە لە سیاسەتی ڕیازەی ئابووری کە دەرەنجامەکانی خستنە ژێر گوشاری زیاتری خەڵکی لوبنانە.

ناڕەزایەتی لە لوبنان

سەرباری هەموو ئەوانە متمانەی خەڵک بە حکوومەتی لوبنان، کەم بووەتەوە، بابەتێک کە لەم ڕۆژانەی دواییدا کەسایەتیگەلێکی جیاواز وەکوو سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ئاماژەیان پێداوە. ڕۆژنامەی لوبنانی ئەخبار لەمبارەوە نووسی: لەسەتا یەکی دەوڵەمەندانی ئەم وڵاتە خاوەنی لەسەتا 58ی سروەت و سامانی ئەو وڵاتەن، لەحاڵیکدا لەسەتا 50ی هەژارەکانی لوبنان، کەمتر لە سەتا یەکی سروەتی ئەو وڵاتەیان لەبەردەستدایە.

راستیەکەی ئەمەیە کە ڕیشەی کێشەکانی ئەمڕۆی ئابووریی لوبنان بەس پەیوەندی بە ئەمڕۆوە نییە بەڵکوو هەر وەک چۆن سەید حەسەن نەسروڵڵا شەممەی ڕابردوو ئاماژەی پێ کرد پەیوەندی بە سێ دەیەەوە هەیە. بەم حاڵەشەوە هەندێک لە باڵ و لایەنە نێوخۆییەکان لە هەڵوێستەکانیاندا خوازیاری خۆ لەکارکشانەوەی دەوڵەت بوون و خودی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش دەرفەتێکی 72 کاژێری بۆ دەوڵەت و سەرۆک کۆماری لوبنان دیاری کردووە تا لە ئاراستەی چاکسازی ڕەوشی ئابووری خەڵکی لوبنان هەوڵ بدەن و لە درێژەشدا هەڕەشەی خۆ لە کارکشانەوەی لێ کردوون.

سەید حەسەن نەسروڵڵا

ئەم هەڵوێستەی حەریری لە حاڵێکدایە  کە ئەو لەماوەی ئەم دەیەی دواییدا زیاتر لە هەر کەسێک پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەدەستەوە بووە. حەریری لە 2009ەوە تا 2011 و لە 2016ەوە تاکوو ئێستا ئەوە سەرجەم بۆ ماوەی 5 ساڵە سەرۆک وەزیرانی لوبنانە و پتر لە هەر کەسێکی تر بەرپرسیاری ڕەوشی ئێستاکەی ولاتەکەیەتی و ئەوەی کە سەرۆک کۆمار دەکاتە خەتاباری بابەتەکان، دیارە سیناریۆیێکی لەپێش دارێژراوە کە دەورگێڕانی بیانی بۆیان نووسیوە. هەر لەم حاڵەدا، هاوپەیمانەکانی حەریریش زیاترین کورسیەکانی وەزارەتیان بەدەستەوەیە.

سەعد حەریری

بەم پێیە جوبران باسیلی وەزیری دەرەوەی لوبنان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕەخنانە لە قەیرانە جۆراوجۆرەکاندا وەدیهاتووە ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستەکەی حەریری پێداگری کردووە لەسەر پێویستی پاڵپشتی کردنی سەرۆک کۆمار.

جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان

قسەکانی جوبران باسیلی و هەروەها هەوڵەکانی حەریری بە مەبەستی گۆڕانی هەندێک لەو وەزیرانەی وا پەیوەندیان بە ڕەوتی موستەقبەلەوە نییە، پیشاندەری ناکۆکیە لە نێو کابینە و مەرجی سەرەکی چارەسەری کێشەکانیش وەلانانی ناکۆکیە سیاسیەکان و کەڵك وەر نەگرتنی نابەجێیە لە ڕەخنە وو ناڕەزامەندیە جەماوریەکان.

 

سەرپەیڤ