تشرینی دووه‌م 07, 2019 10:01 Asia/Tehran
  • هەنگاوی چوارەمی ئێران، دەس پێ بوونی پیتاندنی لەسەتا پێنج لە فۆردۆ

هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی بەڵێنیەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە نێو قۆناخی جێ بەجێ کران

سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی بەڵێنە بەرجامیەکان، فەرمانی دایە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی، ڕەوتی گازدان بە سانتریفیوژەکان لە دامەزراوەی ناڤۆکیی فۆردۆ، بەڕێوە ببردرێت.

حەسەن روحانی 6ی نۆڤەمبەری 2019 پاش کۆتایی هاتنی دەرفەتی دوومانگەی سێهەمی ئێران بە لایەنە ئەورووپیەکان بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنە بەرجامیەکانیان و بە ئەنجام نەگەیشتنی ئەو بەڵێنانە، فەرمانی بەڕێوە بردنی هەنگاوی چوارەمی بۆ ماوەی دوومانگی تر دەرکرد.

هەنگاوی چوارەم لە دوو سۆنگەوە بایەخی هەیە: یەکەم ئەوەی کە بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام، 1044 سانتریفیوژ بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەی ناڤۆکیی فۆردۆدا چالاکیان هەبوو بەڵام گازیان تێ نەدەکرا. بە فەرمانی ڕوحانی گاز کردنە نێو 1044 سانتریفیوژ لە دامەزراوەی فۆردۆ بە چاوەدێری ئەژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وەکوو تاقە ناوەندی ڕەوای تاقیکردنەوەی ڕاستیەکانی بەرجام، دەس پێ کرا.
جێ بەجێ کرانی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی وادەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی

دووەم ئەوەی کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی هەنگاوی چوارەم، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی فۆردۆ گەیشتووەتە لەسەتا5. هەڵبەت ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆم هەتا لەسەتا 20یشی هەیە بەڵام جارێ پێویستی پێ نییە. بەگوێرەی بەرجام بڕیار بوو ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێراندا 3.67 لەسەت بێ.

هەر لەم بوارەدا "عەلی ئەکبەر ساڵحی"، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران گوتی: ئێران لە چوارچێوەی هەنگاوی چوارەم، لە دامەزراوەی فۆردۆدا، پیتاندنی یۆرانیۆم دەگەینێتە لەسەتا 5 و بێتوو پێویستیش بێ هەتا 20 لەسەتیش دەیبات بەڵام جارێ پێویستی پێ نییە!

"عەلی ئەکبەر ساڵحی"، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران

دەوڵەتی ئێران هەروا هەنگاو بە هەنگاو لەئاراستەی کەمکردنەوەی بەڵێنە بەرجامیەکانی دەڕواتە پێش و بێتوو ئەورووپیەکان بەڵێنەکانیان بە جێ بێنن، هەنگاوی چوارەمیش وەکوو سێ هەنگاوی پێشوو توانای گەڕانەوە و پاشەکشەی هەیە.

بەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام لە هەشتەمی مانگی مای 2018، لایەنە ئەورووپیەکانیش بەڵێنەکانی خۆیان بە جێ نەهێنا و لە کردەوەدا بڕگەکانی بەرجام نەچووە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە. بە بەردەوامی ئەو ڕەوشە و بێدەسەڵاتیی ئەورووپا لە قەرەبوو کردنەوەی خەسار و تێچووی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، ئێران بە پێی بڕگەکانی 26 و 36ی بەرجام، هەندێک هەنگاوی گرتووەتە بەر هەتا هاوسەنگی بگەڕێتەوە بۆ ڕەوتی بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتنە چەند لایەنەیە.

هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی وادەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی

وڵامی ئێران بە تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا و لادانی لایەنی ئەورووپی لە بەڵێنەکانی لە بەرجام، پیشانی دا، کاردانەوەی ئێران جیاوازە و لە گشت گرینگتر، ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا، نەک تەنیا لە بواری ئابووری و سیاسیدا کاری نەکردە سەر ئێران بەڵكوو نەشیتوانی ڕێگە بگرێ لە گەشەی تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانەی ناڤۆکیی ئێرانیش. پەردەلادان لەسەر بەرەی نوێی سانتریفیووژەکانی IR6 لە کۆگای پیتاندنی نەتەنز، پیشاندەری نوشستی هێنانی سیاستی گوشاری زۆری ئەمریکایە.

هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی وادەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی

لەوەها هەلومەرجێکدا، تاقە ڕێگای بەردەم سێ وڵاتی ئەورووپیی پەیوەندیدار بە بەرجام، بەجێهێنانی بەڵێنەکانیانە لەم ڕێککەوتنە چەند لایەنەیەدا، چوونکە بەردەوامی وەها ڕێککەوتنێک لە گرێوی هاوسەنگ بوونی ڕەوتی جێبەجێ کرانی بەڵێنەکانە.

 

سەرپەیڤ