تشرینی دووه‌م 25, 2019 13:21 Asia/Tehran
  • سەفەری مایک پێنس بۆ عێراق؛هەوڵێک بەمەبەستی دەستێوەردان

ئەمریکا دوای هێرش بۆ سەر عێراق وداگیرکردنیی لەساڵی٢٠٠٣ بەردەوام هەوڵی داوە تاهاوکات لەگەڵ پاراستنی هێز و پێگەکانی دەستێوەردانی هەبێت لەکاروباری نێوخۆی عێراق دا.

ئەم ستراتژییەی ئەمریکا بەردەوام بەرەوڕووی کاردانەوەی سەلبی عێراقییەکان بۆتەوە.لەم پێناوە دا مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی عێراقی کردووە.جێگری ترەمپ چوو بۆ پێگەی ئاسمانی "عەین ئەلسەد"لە ڕۆژئاوای عێراق کە هێزە ئەمریکاییەکان لەو دا سەقامگیرن.

سەفەرەکەی بریتی بووە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییە ،سەردانی هێزی ئەمریکایی و دیدار لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دا.

سەفەرەکەی پێنس بۆ عێراق کەبە گوێرەی ڕەویشتی ئەمریکاییەکان بەشێوەی لەناکاو ئەنجام دراوە بەرەو ڕووی ڕەخنە و گازندەی کاربەدەستان و پارتەعێراقییەکان بوو.

هاوپەیمانی ئەلنەسر سەربە حەیدەر عێبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەبارەت بە سەفەرەکەی مایک پینس بۆ کوردستانی عێراق بەر لەمەی سەردانی بەغدا بکات،کاردانەوەی نیشان دا و جەختیکرد، بەغدا پێتەختی عێراقە نە هەولێر.

حەیدەر عێبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق

یەکێ لە کردەوەکانی ناباوی پێنس ئەمە بوو بە جێ سەردانی بەغدای پێتەخت و دیدار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە،لە پێگەی "عەین ئەلسەد" لەگەڵ ناوبراو وتووێژی تەلەفوونی کردووە لەبارەی ڕەوشی نێوخۆی عێراق و ئەم مەسەلەیە ڕەخنە و گازەندەی تووندی لێکەوتەوە. وادیارە پێنس لە  لەعادل عەبدولمەهدی داوایکردووە بچێتە پێگەی عەین ئەلسەد کەهەڵبەت ئەم داوایەی بەرەوڕووی نەیاریەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆتەوە.

ئەم مەسەلەیە جیالەمەی نیشانەی ستراتژیای لەخۆباییانەی کاربەدەستە پایەبەرزەکانیی دەوڵەتی ترەمپە لە حاند کاربەدەستانی وڵاتانی دیکە،هەرلەم حاڵەیش نیشاندەری ئەمەیە ئەمریکاییەکان بە ستراتژیای خۆتێوەردەرانەیان خەریکی ئاراستە کردنی ڕێگاچارەکان و ڕاسپێرییەکانیانن لە بارەی کارو باری نێو خۆی ئەم وڵاتە.

پێنس دوای ئەمە بۆ دیداری نێچێروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەچێتە هەولێر. نیچیروان بارزانی لە درێژەی پێشوازی لە مایک پێنس گوتبووی،ئەم سەفەرە هۆیەکە لەمەڕ پشتگری ڤاشنگتۆن لە عێراق و هەرێمی کوردستان. بەتایبەت ئەمەی کە پشتکردنی ئاشکرای ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە کوردانی سوریا و دانی چرای سەوز بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکووری سوریا، بووبە هۆی نیگەرانی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەم حاڵەیش کردەوەی پێنس، نیشانەی بێ متمانەیی ئەمریکایە لە حەنای دەوڵەتی ناوەندی عێراق و وەک چەشنێک پشتگری کردنە لە بانگەشەکانی جیایی خوازانەی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ڕاستی دا ئامانجی ئەمریکا ئەمەیە کە بەڕای خۆی دەوڵەتی عێراق لاوازکات وڕێگا بۆ جموجوولی نەیارانی دەوڵەت هەمواربکاتەوە. وێڕای ئەمەی ڕاسپێرییەکانی پێنس خۆوەردانی ئاشکرا لە کارو باری نێو خۆی عێراق دێتە ئەژمار و کردەوەیەکە بە پێچەوانەی دەستەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی عێراق.

 

 

سەرپەیڤ