کانونی دوھەم 06, 2020 17:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕێوڕەسمی بێ وێنەی بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەردار سپەهبۆد سولەیمانی لە ڕاگەینەرەکانی جیهان

بەملوێنان کەس بە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا هاتنەسەر جاددە و شەقامەکان

ڕێ وڕەسمی بەشکۆی بەڕێکردنی تەرمەکانی شەهید سپەهبود " قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وهاوڕێ شەهیدەکانی بە بەشداری ملیۆنی خەڵکی ئینقلابی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.

ئامادەبوونی بەربڵاوی جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی لە شارەکانی ئەهواز و مەشهەد و تاران لە ڕاگەینەر و میدیاکانی جیهاندا، کاردانەوەی بەربڵاوی بووە.

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز نووسیویەتی: دەیان هەزار ئێرانی ڕۆژی دووشەممە بە بۆنەی بەڕێکرانی تەرمی فەرماندەری هێزی (فەیلەقی) قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هاتنەسەر جاددە و شەقامەکان و کچەکەشی گوتی شەهیدبوونەکەی، ڕۆژێکی ڕەشی بۆ ڤیلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدواوە دەبێت.

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز هەروەها نووسیویەتی: ئەو جەماوەرەی وا لە  تاران هاتبوونە سەر شەقام بە قەدەر ئەو خەڵکەی بوون وا  لە ساڵی 1989 بۆ بەڕێکرانی تەرمی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێڕان، ئایەتوڵڵا ڕووحوڵڵا خومەینی هاتبوونە دەر.

سی ئێن ئێن

مانشێتی یەکی سی ئێن ئێن: ئێران تازیە بەڕێوە دەبات بۆ یەکێک لە بەهێزترین پیاوانی

ڕووسیا ئەلیەوم: بەڕێکرانی تەرمی ژەنەراڵ سولەیمانی لە گەورەترین ڕێوڕەسمەکانی مێژوویە.

نیۆیۆرک تایمز: تازیەکەی ژەنەراڵ سولەیمانی پیشاندەری خۆشەویست بوونی لە ڕادەبەدەری بوو/ تیرۆری سولەیمانی، خەڵکی ئێرانی یەکگرتووتر کرد.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی قودسی عەرەبییش بە شێوەی بەربڵاو باسی ڕێوڕەسمەکەی ئەمڕۆی کرد و نووسی جەماوەری ئێران بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خۆیان لە سەر شەقامەکان کە چەند کیلۆمەتر بە درێژایی دوو شەقامی ئینقلاب و ئازادیی تاران بوو، ڕێزیان لە سەرکردە و فەرماندەری خۆیان گرت.

ڕاشا توودەی

ماڵپەڕی کەناڵی ڕاشاتوودەی نووسی: سەرداری دڵەکان!.... شاڵاوی خرۆشانی ئێرانیە ئازیەتبارەکان لەسەر شەقامەکانی تاران بۆ ماڵئاوایی لەگەڵ ژەنەراڵ سولەیمانی

ئەلجەزیرە

کەناڵی تلەڤیزیۆنیی ئەلجەزیرە بە پەخش کردنی ڤیدیۆگەلێک لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەردار سولەیمانی گوتی: تلەڤیزیۆنی ئێران ڕایگەیاندووە تەرمی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەری سپای قودس کە بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا لە عێراق تیرۆر (شەهید) کراوە، ئەمڕۆ دەگوازرێتەوە ئێران.

ئەلجەزیرە هەروەها گوتیشی: تەرمی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، یاریدەدەری هێزی خۆبەخشی جەماوەریی عێراق بە فڕۆکە گەیشتووەتە شاری ئەهوازی باشووری ڕۆژئاوای ئێران.

کەناڵی تلەڤیزیۆنیی فڕانس 24یش لە هەژماری توویتەردا نووسی: تەرمی سەردار سولەیمانی کە بە هۆی پەلاماری سەربازیی ئەمریکا کوژرا (شەهید بوو)، گەیشتە ئێران.

مەیادین

پەیامنێری کەناڵی مەیادین گوتی:  ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید قاسم سولەیمانی، بێ وێنە بووە. ئەم بەشداریە بەربڵاوەی جەماوەر لە ئەهواز، پیشاندەری پاڵپشتی خەڵكە لە نیزامی ئێران.

ماڵپەڕی سەعوودیی ئیلافیش لە ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواودا باسی ئەو ڕێوڕەسمەی کرد و وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە کاتی نوێژ کردنی ڕێبەری ئینقلاب لەسەر تەرمی شەهیدان، نووسی بەشداربووان دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا،، نەمان بۆ ئیسرائیل  و دروشمی "تۆڵەی تووند و تیژ"یان بەرز کردووەتەوە.

کاردانەوەی نێودەوڵەتیی میدیا جۆربەجۆرەکان سەبارەت بە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەردار سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی لە تاران، هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ