کانونی دوھەم 08, 2020 17:04 Asia/Tehran
  •   ڕێبەری مەزنی شۆڕش: مستێک لیدرا بەڵام دەبێ مانەوەی گەندەڵکارانەی ئەمریکا لە ناوچە کۆتایی پێ بھێنرێ

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، پەلامارە موشەکیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر دوو بنکەی ئەمریکا لە عێراقی بە مست لیدانێک زانی

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، پەلامارە موشەکیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر دوو بنکەی ئەمریکا لە عێراقی بە مست لیدانێک زانی وپیداگرت: لە پلەی بەرەنگاربوونەوە ، ئەم کردەوە سەربازیانە بەم شێوەیە بەس نیە ، بەڵکو دەبێ مانەوەی گەندەڵکارانە وڕۆخێنەرانەی ئەمریکا لە ناوچە کۆتایی پێ بدرێت.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە خەڵکی قوم ، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە نەتەوەکانی ناوچە ودەوڵەتەکانی هەڵقوڵاو لە نەتەوەکان بەبێ گومان دڕێژەی مانەوەی گەندەڵکارانەی ئەمریکا قەبوڵ ناکەن ، وتیشی؛ مانەوەی ئەمریکیەکان لەم ناوچە ولە هەرجێگایەکی تری جیهان ، بێجگە شەڕ، ناکۆکی، ئاڵوزی ، فیتنە ، کاولکاری، وڕووخاندنی ژێرخانەکان هیچ ئاکامێکی تری نەبووە.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە پیداگری لە سەر ئەمەکە مانەوەی ئەمریکیەکان لە ناوچە دەبێ کۆتایی پێ بدرێت ، وتی: ئەمریکیەکان ئاوات وئارەزوی هە رئەم گەندەڵی وکاولکاریە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوازن وپرسی وتووێژ ودانیشتن لە پشت مێز، بەرایی ئەو دەسوەردان ومانەوانەیە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئاماژەدان بە دەوری دیاری کەر وبەرچاوی سپەهبۆد سلێمانی لە تێکدانی نەخشە وپیلانی ئەمریکا لە فەلەستین ، عێراق ولوبنان فەرمووی: سپەهبۆد سلێمانی لە بەرانبەر هەموو نەخشە وپیلانەکان کە بە پارە، توانایی وکارتێکەری سیاسی  ودامەزراوە بەربڵاوە ئەمریکیەکان شکڵ وتەشکی دەگرت ، ڕاوەستا وئەوانی پووچەڵ وبێ ئاکام کرد.

 ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : سپەهبۆد سلێمانی لە بەرانبەر هەموو نەخشە وپیلانەکانی ئەمریکیەکان ڕاوەستا وئەوانی پووچەڵ وبێ ئاکام کرد

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە مەبەست لە دوژمن ، ئەمریکا، رژێمی زایۆنی وزەنجیرەیەک لە کۆمپانیا وچەپاوکاران وزوڵمکەرانی دونیا لەژێر ناوی دەزگەی ستکبارە، فەرمووی: بڕیک لە دەوڵەتەکانی ناوخۆ یا دەرەوەی ناوچە هەتا کاتێک  کە حەرەکەت وجوولەیەک لە خزمەتی دوژمن ئەنجام نەدابێت ،نابێ لە ڕیزی دوژمن بیزانین. ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها پیداگرت: پەسەن کراوی پەرلەمانی ئێراق لەمەڕ چوونەدەر و دەرکردنی ئەمریکا لەو وڵاتە ، زۆر باش بوو، وهێوادارم خوداوەند تەوفیق بدات ئەم حەرەکەتە پێوشوێن بگرن.

هەروەها سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ئاماژەدان بە توڵەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تیرۆریستە ئەمریکیەکان پیداگرت: وەڵامی یەکجاری ئێران بە تاوانەکانی ئەمریکیەکان ، کۆتایی دان بە حوزورومانەوەیان لە ناوچەیە.

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت ، کردەوەی تیرۆریستی ئەمریکیەکان لە تیرۆری سپەهبود قاسم سلێمانی وهاوڕێ شەهیدەکانی لە ئێراق، بە پیچەوانەی هەموو هاوسەنگی ویاساوڕێساکانی نێودەوڵەتی وتاوانێکی جەنگی وتیرۆریسمی نێودەوڵەتی زانی ووتی: ئەمریکیەکان لە دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لەم کردەوە تاوانکارانەیە ، ناکارامە هێشتەوە.

ڕۆحانی بەڕاگەیاندنی ئەمە کە ئەمریکیەکان بە کردەوەی تاوانکارانەی خۆی هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی توس بوو، وتی: سەردار سلێمانی تەنیا فەرماندەیەکی سەربازی نەبوو بەڵکۆ سیاسەت وان، ستراتژیست وکەسێکی بەتوانا  ، وبەهێز لە وتووێژەکانی سیاسی لەگەڵ حزبەکان ، گروپە وتەنانەت کاربەدەستانی پایەبەرزی ناوچە وبە دەر لە ناوچە بوو. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە سەردار سلێمانی زۆر باش وبە پێ حسێب وکتێن کاری دەکرد وهیچکات  لە ڕێگای توندڕەوی وزێدەخوازی دا نەدەچوو، ڕایگەیاند : مەبەست وئامانجی سپەهبۆدی شەهید قاسم سلێمانی ئەمنیەتی ئێران ، پاوەجیی ناوچە ، ئازادی قودس ، دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە لە لایەن وڵاتانی ناوچە وئاارمانجەکانی و ئازادی نەتەوەکانی ناوچە بوو. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا دەبێ  وەڵامی سەرەکی خۆی لە نەتەوەکانی ناوچە وەرگرێت پیداگری کرد: ئەگەر ئەمریکا لەمەو بەدوا بێهەوێ توشی جەنایەتێکی تر بێت، وەڵامی گورچکبرتر وپتەوتری پێ دەدەن.

سەرپەیڤ