کانونی دوھەم 13, 2020 20:41 Asia/Tehran
  • لایەنە تازەکانی لێکدانەوەکەی سەیدحەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە هۆکار و شوێنهاتەکانی تیرۆری سەردارانی خۆڕاگری

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان : شەهید سولەیمانی باشترین ئاڵاهەڵگری موقاوەمە بوو.

سەیدحەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، چەند لایەنی تازەی  هۆکار و شوێنهاتەکانی جینایەتەکەی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە ئاراستەی تیرۆر و شەهید کردنی حاج قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانی لێکدایەوە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی ، سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپا، باشترین ئاڵاهەڵگری خۆڕاگریی لە ناوچەکەدا بوو

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکای لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری حاجی قاسم سولەیمانیی گەڕاندەوە بۆ کارکرد و کەسایەتی یەکیەتی سازکەری فەرماندەری شەهیدی هێزی (فەیلەقی) قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆ تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا. لەباری کارکردەوە، سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی لە ڕزگار کردنی باشووری لوبنان لە ژێر چەپۆکی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە ساڵی 2000ی زایینیدا، ڕۆڵ و دەورێکی کارئامەی گێڕا.

شەهید سولەیمانی لە شەڕی 33 ڕۆژەی ساڵی 2006یش شان بە شانی خەباتگێڕانی لوبنانی، لەوێدا ئامادەبوو و دەورێکی گرینگی گێڕا لە شکەست هێنانی ڕژێمی زایونیستیدا. سەرباریئەوەش، 

شەهید قاسم سولەیمانی لەپێناو خەباتی دژی داعش و پاراستنی سەروەریی سووریا و هەروەها یەکپارچەیی خاکی عێراق، دەورێکی زۆری گێڕاوە چوونکە لەگەڵ خەباتگێڕان و سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە لەوانە ئەبوومەهدی موهەندیس لە خەباتی دژی داعش بەشدارییەکی چالاکانەی هەبووە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان : شەهید سولەیمانی باشترین ئاڵاهەڵگری موقاوەمە بوو

سەیدحەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی وتەکانیدا، شوێنهاتەکانی جینایەتەکەی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکای لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری سەردارانی خۆڕاگری لێکدایەوە. یەکێک لە گرینگترین شوێنهاتەکانی ئەو جینایەتە ئەوە بوو کە: " بەتیرۆری حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانی، سیما و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەمریکا دەرکەوت.

سەیدحەسەن نەسروڵڵا لەمبارەوە وتی: " بەپێچەوانەی هەموو ئەو شتانەی وا ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خۆ بە پارێزەری پاوەجێی و دۆستایەتی هەمووان لە ناوچەکەدا بناسێنێت، شەهید بوونی حاجی قاسم ڕاستیی ئەمریکای دەرخست. کاتێ کە ئەمریکا گەورەترین سەرکردە و برایانی ئێمە بەو شێوازە جینایەتکارانەیە دەکوژێت، پیشان دەدات شەیتانی گەورە، لەسەرووی زلهێزانی ملهوڕدایە."

شوێنهاتی دیکە، کاردانەوەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بەرامبەر بە کەتن و جینایەتەکەی ئەمریکا. ئەم کاردانەوەیە لە چوارچێوەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەینولئەسەد خۆی نواندووە کە سەیدحەسەن نەسرووڵڵاش هەر وەکوو ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، ئەو هێرشەی تەنیا بە "زللـەیێک" بە ئەمریکا ناودێر کرد. ئەو زللـەیە لە ڕوانگەی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان سێ پەیامی گرینگی هەبووە. یەکەم: بوێری ئێرانی لە هێرشی مووشەکی بۆسەر بنکە و بارەگای ئەمریکیەکان سەلماند. دووەم: توانای سەربازی ئێرانی دەرخست و سێهەمیش پەیامێکی گرینگ  بوو بۆ زایونیستەکان کە وێڕای تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سەربازیی ئێران، خۆ ببوێرن لە هەرچەشنە هەڕەشە و گوڕەشە لە دژی ئێران و تەوەرەی خۆڕاگری.

هێرشی مووشەکی سپا بۆ سەر عەینولئەسەد
سەیدحەسەن نەسرووڵڵاش هەر وەکوو ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، ئەو هێرشەی تەنیا بە "زللـەیێک" بە ئەمریکا ناودێر کرد 

لەڕاستیدا، سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، ستراتژیای تەوەرەی خۆڕاگریی لە چاخی "پاش سولەیمانی" ئاشکرا کرد. هەر وەک چۆن پێش ئەوە، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیش فەرمووبووی" ستراتژیای خۆڕاگری تۆڵەی قورسە". واتە وەدەرنانی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا. سەیدحەسەن نەسروڵڵاش لە وتەکانی خۆیدا پێیداگرت کە وڵامی کەتنەکەی ئەمریکا بەس تاقە ئۆپەراسیۆنێک نییە بەڵکوو ڕەوتێکی درێژخایەنە کە دەبێ ببێتە هۆی وەدەرنرانی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا. 

 

سەرپەیڤ