شوبات 16, 2020 11:23 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئاسایشتیی مونیخ لە وڵاتی ئاڵمانیا

جڤینی ئاسایشیی مونیخ بەئامادەبوونی زیاتر لە سەت کەس لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی، ئاسایشی و نێودەوڵەتییەکان لەوان وەزیرانی دەرەوە، وەزیرانی بەرگری، و ژمارێک کاربەدەستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەس پێ کرا.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لە وتاردان لە جڤینی ئاسایشیی مونیخ چاوی بە ژمارێک کاربەدەست و کەسایەتی ئامادە لەو دانیشتنە کەوت و لەگەڵیاندا وتووێژی کرد.

زەریف لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی مونیخ و وەرشۆ بە ئاشکرا ئەوەیان دەرخست کە دەوڵەتی ئەمریکا چەندە تەریک کەوتۆتەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕایگەیاند کەس هاوڕێیەتی هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکات لەبەر ئەوەی کە واشینگتۆن یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکانی بنپێ کردووە.

زەریف هەروەها دیسان جەختی کرد لە سەر داکۆکیی ئێران لە لوبنان لە هەموو بوارەکاندا وتی: لە دیدار لەگەڵ "ئیلیاس بوسەعب"وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ پێداگری کردووە لە سەر ئامادەیی تاران بۆ بەرەپێش  بردنی هاوکاریی ئابووری لەگەل لوبنان.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی مونیخدا لە دیدار لەگەڵ هاوتای فەرەنسیی خۆی پێی داگرت لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی ئەورووپا بۆ بەجێ هێنانی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وەکوو تەنیا ڕێگای درووستی چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکان.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاساشیی مونیخ دیدار و وتووێژیان کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کەبۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ لە شاری مونیخی ئاڵمانیایە ، پاش ئەمە لەگەڵ فیدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا " ژەهراب مناتسکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان وکانگ کیونگ هوا" وەزیری دەرەوەی کوریای باشوور، دی کارلو" جێگری سیاسی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، " هریتا فور" بەڕێوەبەری ئیجرایی یونیسێف " مەسروربارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان " مری ڕابینسۆن" و" ئەخزەر ئیبراهیمی" لە گروپی ڕدین سپیەکانی نێودەوڵەتی ، ئیلیاس بوسەعب وەزیری بەرەڤانی لوبنان وسەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشتی ئوسترالیا دیدارو وتووێژی کردبوو.

هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی مونیخ لە ئاڵمان ، چاویکەوت بە محەمەد جەواد زەریف . بارزانی دوای ئەم دیدارە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی :  ئێمە و  ئێران درواسێین و نیگەرایی هاوبەشمان هەیە بە تایبەت لە بارەی سەرهەڵدانی بارگرژی و بێ سەقامی لە ناوچەکەدا .

 

سەرپەیڤ