شوبات 19, 2020 23:50 Asia/Tehran
  • ڕۆڵی خەڵک و پارتەکان لە گۆڕەپانی ململانێی هەڵبژاردنەکاندا

لە هەر خولێکی هەڵبژاردنەکاندا، دەرفتی ئەوە بۆ خەڵك دەڕەخسێت کە هەڵسوکەوت و دەرەنجامی کاری نوێنەرەکانی خۆیان هەڵسەنگێنن و تاووتوێی کەن و ئەوانەی وا خاوەنی بۆچوونێکی درووستتر و کەمترین هەڵەن هەڵبژێرن.

ئەم بابەتە لە جێگای خۆیدا دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک متمانە بکەن بە نیزامە سیاسیەکەی خۆیان و لە هەموو قۆناغ و بوارەکاندا پاڵپشتی بن!

لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئێڕاندا، زۆرێک لە پارت و حیزبەکان بە دروشمی درووست و باش لە گۆڕەپانی سیاسیدا ئامادە دەبن و کادێرەکانی خۆیان دەناسێنن. حیزبەکان دەبێ دەسەڵاتی خۆیان لە کردەوەدا پیشان بدەن تا خەڵک زیاتر لایەنگرییان لێ بکەن.

خاڵی گرینگ سەبارەت بە دەوری حیزبەکان و لایەنە سیاسیەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوەیە کە هەموو دڵسۆزەکانی ئینقلاب و نیزام کە بایەخ دادەنێن بۆ گەل، جیا لەوەی کە لە چ بەرەیێکدان دەبێ سەبارەت بە وێژمانێکی هاوبەش واتە دەستەبەر کردنی ئارمانجەکانی ئینقلاب هەوڵ بدەن.

بڕیاردان سەبارەت بە شیاوەتی ئەو کەسانەی وا دیاریکردنی چارەنووسی وڵات و گەل لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و مەجلیسی شەورای ئیسلامی یاخود سەرۆک کۆماری وەئەستۆ دەگرن، ئەرکێکی قورسە ، چونکە ناکرێت هەڵسووڕاندنی کاروباری وڵات و چارەنووسی گەل، بدرێتە دەستی هەرکەسێک، ئەویش بە بێ گرینگی دان بە ئاکار و هەڵسوکەوت  یان ڕەوشت و بیروبۆچوونەکانی. هەر بۆیە لە پاش قۆناغی تۆمار کردنی ناوی پاڵێوراوان، هەنگاوی تاووتوێکردنی شیاوەتیان لە شاندەکانی هاوپەیوەند بەڕێوە دەچێت. شیاوەتی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەپێی یاسا، لێک دەدرێتەوە.

لەپاش ڕەوتی تۆمار کرانی ناوی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، شەورای نیگابان، 5 ڕۆژی دەرفەت هەیە بۆ تاووتوێکردن و ڕاگەیاندنی  شیاوەتی ئەو کەسانە وا خۆیان کردووەتە بەربژار.

بەڵام ئەوانەی وا شیاوەتیان پشت ڕاست نەکراوەتەوە، مافی ئەوەیان پێ دەدرێت لە ماوەی چوار ڕۆژ لە کاتی ڕاگەیاندنی دەدرەنجامەکانەوە، بە پێی بەڵگە، سکاڵای خۆیان لای شاندەکانی چاودێریی پارێزگاکان بەرز بکەنەوە هەتا بە پێی یاسا، پێداچوونەوە بکرێت لەسەر هۆوهەگەرەکانی پاشت ڕاست نەکرانەوەی شیاوەتیان.

سەرپەیڤ