شوبات 21, 2020 02:37 Asia/Tehran
  • ڕۆژی هەڵبژاردنەکان؛ ڕوانینێک لەو بابەتانەی  لە سەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا کارتێکەییان هەیە

یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی ئیسلامی ئێران

هەڵبژاردنەکانی یانزەهەمین خولی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی و هاوکاتیش هەڵبژاردنەکانیی پێنجەمین مەجلیسی خۆبرەکانی ڕێبەری؛ ئەمڕۆ هەینی ٢ـی ڕەشەمە-٢١ـی فیڤرییە بەڕێوە دەچێت.

لەم هەڵبژاردنانە دا لە نێوان ٧ هەزار و١٤٨ کەس لەو کەسانەی کەلە سەرجەم وڵات شیاوەتییان لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە پشتر ڕاست کراوەتەوە؛٢٩٠ کەسییان بە دەنگی ڕاستەو خۆی خەڵک و وەکوو پارلەمانتار دەچنە مەجلیسی یانزەهەم.

ئەم ئامارو ئەژمارانە  دەسەلمێنێت کەبۆ هەر کورسی  ڕکابەرییەکی تۆکمەو تەواو لە ئارادایە.بەم حاڵەیش هەڵبژاردنەکان پرۆسەیەکی دوو لایەنییە.لەلایەکەوە بەربژارانێکن کە بەگوێرەی کەش و پێوانەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان بە خاوەن مەرج ناسێندراون و هەربۆیە خەڵک دەتوانن دەنگییان پیبدەن.

لەلایەکی دیکەوەلە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان؛  دەنگدەرانێکن کەبە دەنگی خۆیان بەربژارەکانی بەرچاویان لە نێوان بژاردەکانی ئێستای گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان هەڵدەبژێرن. ژمارەی خاوەن مەرجەکان بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی دووی ڕەشەمی ١٣٩٨ بە تەمەنی بانتر لە ١٨ ساڵ،٥٧ ملوێن و ٩١٨ هەزار و ١٥٩ کەسە.

بەڵام لە نێوان پرۆسەی دوو لایەنی دا هۆکاری دیاریکەرەوەی تریش دەوری هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکان وڕادەی بەشداری خەڵک .ئەم هۆکارەیش تاو وتوێ دەنگدەرانە لە بارودۆخی ئێستا و چاوەروانییەکان لە بەرپرسان. ئەم بابەتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەستراوەتەوە بە بابەتەکانی ئابووری و گرفتەکانی بژیوی و ناڕەزامەندی لە کردەوەی دەوڵەت و تەنانەت کارنامەی نوێنەران لە خولەکانی پێشووتر و ئێستا سەبارەت بە داوا ویستی کۆمەڵگا.

 بەم حاڵەیش ڕادەی مامناوەندی بەشدارییەکان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە ئێران بەردەوام لەئاستێکی سەرنج ڕاکێش دا بووە لەچاو وڵاتانی دیکە لە ئاستێکی بانتر وباڵاتری بەشداربووان دا بووە .لەهەموو هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرەڕای بارودۆخی تایبەت وەکوو شەڕی داسەپاو،ترۆرەکان و گوشارەکان و ناڕەزامەندییەکانی ئابووری ،بەشداری جەماوەری لەئاستێکی بانتر لە سەدا ٥٠ بووە.

بەواتایەکی تر؛ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە سیستێمی سیاسی ئێران لە سەر بنەمای دەنگی خەڵک و بەشداریی لە بڕیارگرتنەکان لە گۆڕەپانەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتییەکە ئەرکێکی گرنگ و بەبایخ و ئەستۆگری و تەکلیفی دینی و ئینقلابی دێتە ئەژمار.ئەزموونی هەڵبژاردنەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چڵ و یەکساڵی ڕابردوو دەسەلمێنێت کە بنەما و ڕەسەنایەتی هەڵبژاردنەکان لە ئێران بەردەوام پارێزراوە و تەنانەت بەهێزتریش بۆتەوە.

 

سەرپەیڤ