ئادار 31, 2020 04:32 Asia/Tehran
  • دوازدەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی

سی و هەشت ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا چەشنی حکومەتی ئێران دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، گشتپرسی لەسەر کرا و سەتی نەوەدو هەشتی خەڵک ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر "کۆماری ئیسلامی " تائەم ڕۆژە وەکوو جەژنی خەڵک سالاری لە مێژووی ئێرانی ئیسلامی دا تۆمار بکرێت .

دوازدەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، دەرکەوتنی ڕاستەقینەی خواستی و ئیرادەی گەلی مەزنی ئێران بۆ هاتنەدی سەربەرزی ئیسلامی و دیاریکردنی چارەنووسی وڵات بە دەستی خەڵک ئیماندار و شۆڕشگێڕی خۆیە.
 

 

خەڵکیی ئێران چل ساڵ لەمەو بەر لە ١٢ـی خاکەلێوەی ١٣٥٨(یەکەمی ئاپریلی١٩٧٩) بە ئامادەبوونی ئاوەزمەندانەیان لە گۆڕەپانی کۆپرسی بە "کۆماری ئیسلامی ئێران" دەنگی ئەرێ یان دا و ئەم ڕۆژە بە ناوی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران ناودێر کرا.


 

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند: ١٢ـی خاکەلێوە تۆمارکردنیی لاپەرەیەکی زێرینی دیکە لە ئاسمانی درەوشان و ڕووناکیی مۆجاهیدەتەکانیی سەربەخۆیی خوازانە و ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێرانە.


١٢ـی خاکەلێوە؛ ڕۆژی دەرکەوتنیی هاوبەشیی و هاودڵیی خەڵکی ئێران لەمەڕ دیاریکردنیی چارەنووسی خۆیان

ئەم ڕاگەیاندراوەیە دەلێت: تابە ئێستا هیچ ڕیفراندۆمێک لەم ئاستە و بەم بەربڵاویی و گرنگایەتییە لە وڵاتێک لە وڵاتانی ناوچە و جیهان دا ڕووی نەداوە.


ڕۆژی دوازدەی خاکەلێوە ؛ رۆژی تیشک دانەوەی پرشنگی ئیسلام لە ئێران و جیهان

لە درێژەی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی ئێران دا هاتووە: خەڵکی ئێران کەلە ماوەی چڵ ساڵیی ڕابردوو بە سەربەرزی و سەرفەرازی هەموو ڕووداوەکانیان ڕاپەڕاند، لە ڕۆژی ١٢ـی خاکەلێوەی ئەمساڵیش بە ئامادە بوون لە ڕێوڕەسمە پێشبینی کراوەکان لە پارێزگاکانی وڵات، ڕێزدەگرن لەم ڕۆژە.

سەرپەیڤ