May 25, 2020 21:46 Asia/Tehran
  • تیجارەتی دەریایی ئێران و ڤەنزۆئێلا ، وشداریی روحانی بە ئەمریکا و بێ ئەنجامبوونی ھەڕەشەکانی ئەمریکا

روحانی بە ئاماژە بە ھەندێ جوڵەی ئەمریکیەکان لە ناوچەی دەریای کاراییب گوتی : ئەگەر نەوتبەرەکانی ئێران لە ھەر جێگایەکی جیھاندا لە لایەن ئەمریکیەکانەوە تووشی کێشە بن ، لە بەرامبەردا بۆ ئەوان کێشە ساز دەکرێ .

ئەمریکا لە دەورەی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپ دا سیاسەتی لە گوشار نانی ھەمەلایەنە لە دژی ڤەنزۆئێلا بە داسەپاندنی بایکۆتی بەرفراوان بە مەبەستی روخاندنی حکومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە و ھێنانە سەرکاری خوان گایدۆ سەرۆکی بەرھەڵستکارانی ئەم وڵاتەی گرتووەتە بەر .

ناردنی 5 تەنکەری ھەڵگری بەنزین لە لایەن  ئێرانەوە بۆ ڤەنزۆئێلا ، تووڕەیی کاربەدەستانی ئەمریکی لێکەوتەوە بە جۆرێک کە واشنگتۆن ھەڕەشەی ئەوەیان کرد رێگا دەگڕن لە جوڵەی تەنکەرەکانی ئێرن بەرەو ڤەنزۆئێلا.

ڕۆژی ڕابردوو یەکەم نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی فۆرچۆن گەیشتە ئاوەکانی  ڤەنزۆئێلا  و بە پاسەوانی پاپۆڕە جەنگیەکانی ڤێنزۆئێلا لە یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە وەستا.

بەم ھۆیەوە لە رۆژانی رابردوودا ھەندێ مقۆ مقۆ لە بارەی ئەگەری راگرتنی 5 تەنکەرەکە ئێرانیەکە لە مێدێا رۆژاواییەکان ھاتەئاراوە .

نەوتھەڵگری ئێران لە دەریای کاراییب

بەم حاڵەوە کاردانەوەی بە بڕشتانەی ئێران و وشداریی دان بە واشنگتۆن لە بارەی ھەنگاوی بەرامبەری ئێران لە بەرامبەر ھەرچەشنە گۆبەن نانەوەی سەربازیی بۆ گەمیە نەوتبەرەکانی ئێران ، رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە پاشەکشەی حکومەتی تڕەمپ .

وشداری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران به ئەمریکیەکان

لەمبارەوە دوای بڵاوبوونەوەی ھەندێ راپۆر لە بارەی بەرزبوونەوەی ئامادەبوونی پاپوڕە ئەمریکیەکان لە دەریای کاراییب ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی جموجۆڵی ئەمریکا لە ناردنی ھێزی دەریایی بۆ ناوچەی کاراییب بە نیازی دەستوەردان و کێشەنانەوە لە کاری گەیاندنی سووتەمەنیی ئێران بە ڤەنزۆئێلا وشداری دا . تاران وشداری داوە ھەرچەشنە تەگەرەنانەوەیەک بۆ نەوتھەڵگرە ئێرانیەکان رووبەڕووی کاردانەوەی توند و ھەنگاوی ھاوشێوەی ئێران دەبێتەوە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران

د. حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران  لە وتووێژێکدا بە تەلەفۆن لە گەڵ ئەمیری قەتەر گوتی : بێتوو نەوتھەڵگرە ئێرانیەکان لە دەریای کاراییب تووشی کێشە ببنەوە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە ، لە بەرامبەردا بۆ ئەوانیش کێشە ساز دەبێت .

هەروەها ، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا پاش گەیشتنی یەکەم وەجبەی سووتەمەنی ئێران لە پاڵپشتییەکانی ئێران دەسخۆشی کرد و وتی: ئێران و  ڤەنزۆئێلا خوازیاری ئاشتین و مافی بازرگانی ئازاد لە دەریا ئازادەکانمان هەیە.

دەسخۆشی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا له ئێران 

ئەم پرسە نیگەرانیی توندی سیاسەتوانانی توندڕۆی ئەمریکای لێکەتووەتەوە .

چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ  ڤەنزۆئێلا  لە دۆخێکدایە کە پێشتر ئەمریکا لە کاردانەوەی دوژمنانە بانگەشەی ڕێگری لە چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ ئەو وڵاتەی کردبوو.

بە پێچەوانەی ئەم جۆرە گەف و ھەڕەشانەی واشنگتۆن ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروا درێژەی داوە بە پێوەندی فراوانی لە گەڵ ھاوپەیمانەکانی لەوان ڤەنزۆئێلا و لایەک ناکاتەوە لە فڕوفیشاڵی کاربەدەستانی ئەمریکی .

 

سەرپەیڤ