ئاب 22, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ واشێنگتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدارو وتوێژی کرد. بابەتگەلی جۆربەجۆری بواری نێوخۆیی و دەرەوەیی تەوەری وتووێژەکەی نێوان کازمی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی لەوانە ترەمپ بووە.

کازمی لە ھەل و مەرجێکدا سەردانی ئەمریکای کردووە کە گرفتی ئابووری و ئاسایشتی لە عێراق ھاوکات لەگەڵ تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەی سەندووە. ھەرلەم ئاراستەیەش دا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە، کۆمەڵێک تەبایی نامە لە بواری نەوت و وزەدا واژۆ کراوە کە گرینگترینیان گرێبەستێکی نەوتییە لە پارێزگای زیقاڕ کە پرۆژەیەکی ستراتژی دێتە ئەژمار.

ھەر لەم کاتەدا پەمپێئۆش ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە ٢٠٠ ملوێن دۆلار بۆ کەم کرانەوەی گرفتە ئابوورییەکانی بارەبووی عێراق دەکات.

خاڵی گرینگ ئەمەیە کەبارەبووی ئەمریکا بۆعێراق و ھەروەھا سەرمایەدانان  لەم وڵاتەدا ھەتا ڕادەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە ئاسایشتی عێراقەوە. لە بواری ئاسایشتیش دا بوونی ھێزەکانی ئەمریکی گرینگترین تەوەری وتووێژی نێوان ھەردووک لا بوو. بە قسەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ترەمپ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریگی لە ماوەی سێ ساڵی داھاتوو لە عێراق بکشێنەوە.

سەرباری ئەوەش ھیچکام لەمانە دەستکەوتێک نین کە کازمی لە گەڕانەوەی دا بتوانێ ڕمبازێنی بۆ بکات و کۆتلەو جەماوەری عێراق پێی ڕەزامەند بن. چونکو کۆمەڵێکی زۆری کۆتلەکان و خەڵکی عێراق جەخت لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە کورتەماوەدا دەکەن.

گرینگترین داخوازیی کاربەدەستانی ئەمریکی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوور کەوتنەوەی ئەم وڵاتە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، لەگەڵ ئەمەش دا گەشتەکەی کازمی بۆ ئەمریکاو ھەروەھا گەشتەکەی مانگی ڕابردووی بۆ ئێران ئەوە دەر دەخات کە کازمی بەدووی چارەسەرکردنی گرفتە نێوخۆییەکانی عێراقە بە کەڵک وەرگرتن لە بارستایی تەواوی لایەنە بیانییەکان.

سەفەری پێشووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران

دەوڵەتی عێراق لە لایەکەوە دەستڕۆییشتوویی سیاسی و ئاسایشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم ناتوانێ لە بەرچاو نەگرێت و لە لایەکی دیکەوە پێویستی بە پەیوەندیی ئابوورییە لەگەڵ ئێراندا بەتایبەت لە بواری وزە.

سەرپەیڤ