ئه‌یلوول 17, 2020 11:51 Asia/Tehran
  • شەهریار شاعێری ناوداری ئێرانی

ڕۆژی شیعر و ئەدەبی فارسی و ڕێزنان لە مامۆستا شەهریار

27 خەرمانان لە ڕۆژژمێری ئێرانیدا وەکوو ڕۆژی شیعر و وێژە و ئەدەبی فارسی و ڕۆژی ڕێزنان لە پلە و پایەی مامۆستای وێژەوان، سەید محەمەد حسێن شەهریار ناودێر کراوە.

سەید محەمەد حسێن بەهجەت تەبرێزی ناسراو بە شەهریار لە ساڵی 1283ی کۆچی هەتاویدا، لە شاری تەبرێزی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هاتە سەرر دونیا.

ماڵی شەهریار له شاری تەورێز

هەڕەتی منداڵی و خوێندنی سەرەتایی تا دواناوەندی هەر لە شاری تەبرێزدا تێپەڕ کرد، سەردەمێک کە تەبرێز تووشی  شۆڕش و تێکهەڵچوون بوو. شەهریار لە ساڵی 1300دا بۆ بەردەوام کردنی خوێندنەکەی چووە تاران و لە قوتابخانەی دارۆلفنوون، درێژەی بە خوێندن دا.

دواتر چووە فێرگەی پزیشکی کە پاش 5 ساڵ دەستی لێ هەڵگرت و سەرقاڵی ئیش و کاری حکوومی بوو لە خوراسان و دواتریش لە تاراندا. شەهریار لە ساڵی 1331دا پاش مردنی دایک و بابی گەڕایەوە بۆ تەبرێز و هەتا کۆتایی تەمەنی واتە ساڵی 1367ی هەتاوی هەر لەو شارەدا مایەوە.

شیعر لە تافی لاویەتیدا لە دەرروونی شەهریار هەڵدەقوڵا و تا دوا ساتەکانی تەمەنیشی ئەو هەستە هەر بەگوڕ و تین بوو.

شیعرەکانی شەهریار تەژی لە هەست و سۆزە و چەشنێک هەڵسەنگاندنی سرووشتیە. شیعری شەهریار قەرزداری خەزێنەی دەوڵەمەندی فەرهەنگ و ئەدەب و وێژەی فارسییە.

شەهریار بە شیعرەکانی، فەلسەفەی ڕاپەڕینی عاشوورا و بزووتنەوە ئینقلابییەکەی، حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) کە بە نیازی چاکسازیی کۆمەڵگا بوو، جوان دەردەخات.

شەهریار شاعیرێکی بڕوادار بوو و گەلێک سور بوو لەسەر بیرو بۆچوونە ئایینییەکانی. گرینگترین سەرمایەی شەهریار لە شیعرە مەعنەوییەکانیدا، قورئانی پیرۆز بوو کە خۆی بە باشترین چرای ڕێشاندەر و بە سەرچاوەی زانستی زانیوە.

بە بڕوای ڕەخنەگرانی ئەدەبی، شەهریار بە شیعرگەلێکی وەکوو ڕاپەڕینی محەمەد (د.خ)، موناجــات، شەو و عەلی (ع) و شیعرە عاشووراییەکانی لە ڕیزی یەکەم نوێنەرانی شیعری ئایینی هاوچەرخدا جێ کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ