ئه‌یلوول 21, 2020 17:23 Asia/Tehran
  •  شەڕی داسەپاو و گرنگایەتیی بەرگریی پیرۆز لە روانگەی رێبەری باڵای شۆڕش

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە سەرکەوتنی درەوشاوەو ئاشکرای گەلی ئێران لە بەرگریی پیرۆزدا پێی داگرت؛ بەرگریی سەرکەوتووانە، بەشێکە لە شووناسی نیشتمانیی ئێران.

رژێمی بەعسی عێراق لە 21 ی سپتامبری 1980 ، بە تپێەڕین لە سنوورەکانی ئێران شەڕێکی دەستدرێژکارانەی دەسپێکرد .

شەڕی دەستدرێژکارانەی رژێمی بەعسی عێراق دژی ئێران

8ساڵ شەڕی داسەپاوی رژێمی سەدام لە دژی ئێران بە پێی نەخشەیەکی پلان بۆکراو بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و بە ئامانجی روخاندنی  دەوڵەتی ئێران دەسپێبوو .

8ساڵ شەڕی داسەپاوی رژێمی سەدام لە دژی ئێران بە پێی نەخشەیەکی پلان بۆکراو بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بوو

دوژمنان لە تێکڕای ئەو ساڵانەدا داکۆکیان لە دەسپتدێرژکار کرد بەڵام نەیانتوانی بە ئامانجی خۆیان بگەن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە پێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا وێڕای رێزگرتن لە رچەشکێنانی بەرگری و خۆڕاگریی ، بە ئاماژە بە سەرکەوتنی درەوشاوە و روونی گەلی ئێران لە وتەگەلێک دا باسی ئەم بابەتەی کرد .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەپێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتن و پەسندانی ڕچەشکێنانی بەرگریی پیرۆز و خۆڕاگری

بەڕێزیان جەختی کردەوە : بەرگری پیرۆز لەو دۆخە هەستیارەدا بۆ وڵات سەرمایە سازیی کرد و سەرمایەیەکی بە نرخی بەدی هێنا . لەم شەڕە داسەپاوەدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی لاگری سەرەکیی رژێمی بەعسی عێراق لە دژی ئێران بوون .

بێگومان یەکێک لە دەسکەوتە گرنگەکانی دەورانی دبەرگریی پیرۆز چەسپانی ئاسایشی وڵات بووە .

بەرگریی پیرۆز نیشانیدا دەستدرێژیی بۆسەر ئێران باجێکی قورسی هەیە .

لایەنێکی دیکەی ئەوە بوو کە بەرخودان و خۆڕاگیی کردە گوتارێکی نوێ لە هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ناوچەکەدا .

دەورانی بەرگری پیرۆز بە دارابوونی فەکتەری وەک یەکدەنگیی و یەکیەتی ، دسەڵات و خۆڕاگریی  ، ئێستا بووە بە بەشێک لە شوناسی نیشتمانیی و مێژووی ئێران .

سەرپەیڤ