تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 19:18 Asia/Tehran
  • ھەوڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھێورکردنەوەی کێشەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان

شه‌ڕ و ناکۆکی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ که‌ ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمییه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و پاوەجێیی لە ناوچەکەو بە تایبەت لەنێو وڵاتانی درتوسێق دا ھەوڵی داوەو لە پەیوەندی و پەیامەکانی بۆ بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر مەترسی و زیانی چارەسەریی کێشەکلنیان لە ڕێگای سەربازیی وەبیر ھێناوەتەوەو جەختی لە نەھێشتنی گرفتەکان لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسیی کردووەتەوەو لەم ناوەدا .

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە دەستوەردانی شیمانەیی وڵاتانی دیکە لە کێشەی قەرەباغ و تەشەنە پێ دانی ئەم تێکھەڵچوونانە بەرەو شەڕێکی قورسی ناوچەیی، وتی: ئاسایشت و سەقامی ناوچەکە بەتایبەت ناوچە سنوورییەکانی باکووری ئێران بۆ تاران گەلێم گرینگە و ئەم کێشەیەو بەردەوامیی ناھێمنیی سنوورەکان نابێ بەستێن بۆ کنەی ھێندێک لە تاقمە تیرۆریستەکان خۆش کات.

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی «حەسەن ڕۆحانی» لەگەڵ ئیلھام عەلی ئێف

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەییش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیھان چاپی تاران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی نێوان  ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان دەبێ لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت، وتیشی: ئێران نەیاری ھەر ھەنگاوێکی سەربازییە  لە لایەن ھەرکەسێکیشەوە بێت، چونکو دۆڕاوی شەڕی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان تەنیا خەڵکن و بەس.

« عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەەتەوەییش لە دیدار لەگەڵ «ئارتاس تومانیان» باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە تێکھەڵچوونە سەربازییەکان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا وتی: بەردەوام کرانی ئەم تێکھەڵچونانە بێجگە لە دەستوەردانی لایەنی سێھەم و بە شیمانەی زۆرەوە ھێزە گەورەکان کە خاوەنی بەرژەوەندیی ناڕەوان و پەرەسەندنی شەڕ لە تەواوی ناوچەکە  ھیچ دەستھاتێکی دیکەی نابێت.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێرانیش لە توییتێکدا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لایەنە تێکھەڵچووەکان دەبێ یاسای شەڕ ڕەچاو کەن و واز لە پەلاماردانی خەڵکی سڤیل بھێنن، وتیشی: ئێران خوازیاری دامەزرانی خێرای ئاگربڕ، ڕێزنان لە سەروەریی کۆماری ئازەربایجان و دەست یێ کرانی دانوستانی سیاسی بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران

ماوەیەکە ھەردووک وڵاتی ئەرمینیاو ئازەربایجان لە سەر کێشەی قەرەباغ بە پێکدادانی سەربازییەوە تێوە گلاون.

شه‌ڕ و ناکۆکی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان

 

سەرپەیڤ