تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 02:53 Asia/Tehran
  • ئەربەعین حه‌ماسه‌یێکی کپ نەکراوی ھەرماو

بیستەمی سەفەر ڕێککەوتە لەگەڵ ئەربەعینی حسەینی

چوونی جابری کوڕی عەبودڵڵاو عەتیە بۆ زیارەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین، دەستپێکی جوڵانەوەیەکی پڕبەرەکەت بوو کە بە درێژایی چەندین سەدە ھەتا ئەمڕۆ بەردەوام و یەکبین شکۆمەند تر، ڕاکێشەرتر و پڕشۆرتر بووەو ناوو یادی عاشورای ڕۆژلەدوای ڕۆژ لە دنیادا زیاتر بە زیندوویی ڕاگرتووە.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام حسەین (ع)

ئەو سوننەت و دابە حەسەنەو پیرۆزەی کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ لە عێراق دا پاوەجێ بووە، بەسەوادە ڕۆییشتن بۆ زیارەتی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین دایە.

زیاره‌تکارانی ئه‌ربه‌عین

ئەم جوڵانەوە جوانە بە سنوورە جوگرافییەکانەوە بەرتەسک نەمایەوەو شاڵاوی بەربڵاوی ئەو.یندارانی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) لە وڵاتی ئێرانەوە بگرە ھەتا ناوچەکانی دیکەی جیھان بەم جوڵانەیەوە پەیوەست بوون. بە جۆرێک کە ساڵ لە دوای ساڵ شایەتی بەرپاکرانی پرپیتی ئەم بزوتنەوە شکۆمەندەین.

ڕێپێوانی شکۆمەندی ئەربەعین

 لە ئێستادا دەتوانین ڕێپێوانی شکۆمەندی ئەربەعین بە گەورەترین گردبوونەوەی ئایینی و مرۆڤی لە جیھاندا بزانین کە ھەموو ساڵێک دووپات دەبێتەوە. ئەربەعین و ڕێ و ڕەسمە ملوێنییەکەی ئەوە دەسەلمێنێ کە مەعتەوییەتی دین ھەروا لە نێو خەڵکانی جیھاندا زیندووە.

ئەربەعین لە ناخی عاشورای ئیمام حسەین(ع)ەوە ھەڵدەقوڵێ

بایەتێکی تر ئەمەیە کە ئەربەعین لە ناخی عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ەوە ھەڵدەقوڵێ. پەیامی گرینگی عاشورای حسەینیش نەترسان لە نەڕاندنی دوژمن و خۆڕاگرتن لە ھەمبەر زوڵم و ستەم دایە. شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بەھرەوەرگرتن لە ئارمانج و پەیامەکانی عاشورای حسەینی مسۆگەر کراوە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بەھرەوەرگرتن لە ئارمانج و پەیامەکانی عاشورای حسەینی مسۆگەر کراوە

ھەرچەند ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێرانییەکان لە بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ئەربەعین بێ بەرین، بەڵام لە ئێستاش دا ئەم بزوتنەوەیە لە نێو شوێنکەوتووانی ماڵباتی پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەرتەسک نەبووەتەوەو ڕاکێشە مەعنەوییەکەی بیرئازادانی جیھان سەربە ھەر ئایین و ئایینزایەک بن ڕادەکێشێت.

ئەم جوڵانەوە بە تەواوی جەماوەرییە سنوورە جوگرافییەکانیشی تێکشکاندووەو بووە بە ھێمایەک لە ڕابوونی جیھانیی چەوساوەکان. ڕابوونێک کە دەتوانێ تیڕۆژێک بێت لە ھەستانەوەی گەورەی ئیسلامی موحەممەدی(ص).

سەرپەیڤ