کانونی یه‌که‌م 31, 2020 10:34 Asia/Tehran
  • تاقیکردنەوەی یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنای چێکراوی توێژەرانی ئێرانی

کچی سەرۆکی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) یەکەم خۆ بەخشی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە ئێرانییەکەی کۆرۆنا بوو.

وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەو توێژینەوەی یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنای بەرھەمھاتووی گروپی توێژینەوەی بنکەی ڕاپەڕاندنی فەرمانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە ناوی تایبەتیی «کوو ئێران بەرەکەت» ئەنجامی گرت.

وەشاندنی یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا

سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی لە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە ئێرانییەکە لە سەر مرۆڤ وتی: ئەمڕۆ لەو ڕۆژە پر لە ھیوایانەی گەلی ئێران دەبێت. بە ھەوڵ و تێکۆشان و بەدواداچوونی بەردەوامی ھاوکاران و پسپۆڕانی وڵات لەباری «کۆڤیدی_١٩» و وەپشت سەر نانی قۆتاغ و موتاڵاو مودێلی جۆربەجۆر یەکەم وەشاندن لە سەر مرۆڤ تاقی دەکەینەوە.

سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی لە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی ڤەکسینە ئێرانی

ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانێکی جیھانییە. بەڵام دژواریی بەرەنگار بوونەوەی ئەم قەیرانە بە بایکۆتەکانی ئەمریکا لە ئێراندا دژوار تر بووە. چۆنیەتی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە لە ڕاستی دا ئەزمونێکە بۆ دەوڵەتان و گەلان و ئێرنیش ئەوەی سەلماند کە لە ھەمبەر گرفتەکاندا بە چۆک دا نایەت.

ئێران لە بەرھەمھێنانی پێکوتەو ڤەکسین دا ئەزمونێکی سەدساڵەی ھەیەو بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیھانیشی ھەناردە کردووە.

وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەو توێژینەوەی یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنا

لە ئێستاش دا تەواوی بارستاییەکانی خۆی بەکارھێناوەو ئەوەتا خەریکی چنینەوەی بەرھەمی ھەوڵەکانیەتی و بەرھەمھێنانی ڤەکسینی کۆرۆنا قۆناغ بە قۆناغ لە لایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانییەوە چاودێریی بەسەردا دەکراو ئەم ڕێکخراوەیە قۆناغەکانی بەرھەمھێنان و تاقیکردنەوەی پەسەند کردووە.

وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەو توێژینەوەی یەکەم ڤەکسینی کۆرۆنا له ئێران

چاوەڕوان دەکرێت بە دەست پێ بوونی قۆناغی تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤ، سەرەتای ساڵی داھاتوو واتە لە بەھاری ١٤٠٠ەوە ئێران وەک بەرھەمھێنەرێکی ڤەکسین لە ناوچەکەدا ناو دەرکات و پێداویستیەکانی خۆی دابین بکات.

سەرپەیڤ