ده‌سپێکرانی توێژینه‌وه له‌مه‌ڕ فرۆشرانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به ئیسرائیل
ئاب 31, 2015 10:09 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق باسی ده‌سپێبوونی توێژینه‌وه له‌باره‌ی فرۆشرانی نه‌وتی هه‌ریمی کوردستانی ئه‌و وڵاته به‌ڕژیمی زایۆنیی کرد.
عاسم جه‌هاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئێراقی"الزمان" وتی: ئه‌و وه‌زاره‌تخانه بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی پرسی فرۆشرانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به‌رژیمی زایۆنی جم وجۆڵی نه‌وت هه‌ڵگره‌کان له‌ڕێی سیسته‌مه سه‌ته‌لایتییه‌کان به‌ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵ ده‌کات.عاسم جه‌هاد به‌ئاماژه به‌وشداریی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق بە هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ده‌ر له چاوه‌دێریی به‌شگه‌ی نه‌وتیی سۆمۆ وتی: ئه‌نجامی ڕاپۆره‌کانی سیسته‌مه سه‌ته‌لایتیه‌کان له شوێنی پاڵ گرتنی نه‌وت هه‌ڵگره‌کان و به‌تاڵ کردنی باره‌کانیان له هه‌رکام له ئیسکله‌کان بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت پێویسته.
ڕۆژنامه‌ی فه‌ینه‌نشاڵ تایمز چاپی ئینگلیز پێشتر له‌ڕاپۆرێکدا ڕایگه‌یاندبوو؛ زیاتر له سه‌تی75ی کۆی هاورده‌ی نه‌وتی ئیسرائیل له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له هه‌رێمی کوردستانی ئێراقه‌وه بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، رژیمی زایۆنی له‌مانگی مای ڕابردووه‌وە نۆزده ملوێن به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانی ئێراقی کڕیوه‌و گرێبه‌سته واژۆکراوه‌کانی نێوان دوولایه‌ن نێزیک به یه‌ک ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
له دیسه‌مبه‌ری2014دا هه‌ولێر وبه‌غدا، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان ئیمزا کرد که به‌هۆیه‌وه، هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ئه‌رکمه‌ند ده‌کرێ ڕۆژانه550هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌نارده‌کردن هه‌ڵێنجێنێ که ئه‌و ڕێژه نه‌وته، له‌ڕێی به‌شگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێراق واته"سۆمۆ" وه بۆ فرۆش ده‌گوێزرێته‌وه.