بێسەروشوێن بوونی سه‌رۆکی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ له دهۆک
ئه‌یلوول 30, 2015 14:17 Asia/Tehran
سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ماوه‌ی 25 ڕۆژه سه‌رۆکی ڕێکخراوی بنه‌ما بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی مرۆڤ له‌هۆک بێ سه‌روشوێنه".
بە گوێرەی نوسینی ماڵپەڕی ئاوێنه: سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، سۆران عومه‌ر له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی "هه‌ژار مو‌سا ئاده‌م سه‌رۆکی ڕێکخراوی بنه‌ما بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی مرۆڤ له‌دهۆک له 5ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه بێ سه‌روشوێنه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : به‌پێی به‌دواداچونی به‌نده تاکو ئێسته نه‌گه‌شتوینه‌ته هیچ ئه‌نجامێک له هۆکاری دیارنه‌مانی.