تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 09:37 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی ژمارێک لە کەسایەتی و رێکخراوەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ خۆپێشاندان

ژمارەیەک لەرێکخرا‌و‌و کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و گەرمیان داواکارییەکی شەش خاڵی ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن‌و رایدەگەیەنن کە "ئەگەر لەماوەی‌ هەفتەیەکدا وەڵاممان نەدرێتەوە خۆپیشاندان دەستپێدەکەین.




بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاوێنە ، شڤان زەنگەنە سەرۆکی‌ رێکخراوی‌ سکاڵا و چاودێری رایگەیاند" لەکۆبونەوەکەی رۆژی شەممەدا کە زیاتر لە180 رێکخراو و کەسایەتی‌ شارەکانی‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیان بەشدارییان تێداکرد پشتیوانی‌ خۆمان بۆ مانگرتنی‌ فەرمانبەران راگەیاند و شەش داواکاریمان ئاراستەی‌ حکومەت کرد.
وتیشی" ئەگەر لەماوەی‌ هەفتەیەکدا وەڵاممان نەدرێتەوە خۆپیشاندان دەستپێدەکەین.
سەرۆکی‌ رێکخراوی‌ سکاڵا و چاودێری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "لەگەڵ رێکخراوە مەدەنیەکانی شارەکانی هەولێر‌و دهۆکیش هەماهەنگی دەکەین‌و لەرۆژانی داهاتو کۆبونەوەی بەرفراوان لەسەر ئاستی هەرسێ‌ پارێزگاکە ئەنجامدەدەین‌و ئەگەر حکومەت لەو ماوەیەی دیاریمان کردوە وەڵامی نەداینەوە ئەوا خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین.
شڤان زەنگەنە سەرۆکی‌ رێکخراوی‌ سکاڵا و چاودێری وتی :
دواکارین دەسەڵات لەماوەی‌ 10 رۆژدا هەرسێ‌ موچەی‌ فەرمانبەران دابین بکات و هەمو داهاتەکانی‌ نەوت ئاشکرا بکرێن و رادەستی‌ وەزارەتی‌ دارایی بکرێت لەژێر چاودێری‌ پەرلەمانی‌ کوردستانو حکومەت بەزوترین کات پرۆژەی‌ چاکسازی‌ لەسەرجەم بوارەکان رابگەیەنێت و بیخاتە بواری‌ جێبەجێکردنەوە.

......................